به‌مزووانه باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا ده‌چێته‌وه رووسیا
هه‌فته‌ی داهاتووش باڵیۆزی رووسیا ده‌چێته‌وه واشنتن
K24 - هه‌ولێر:
جۆن سولیڤان، باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له رووسیا رایگه‌یاند، به‌مزووانه ده‌گه‌ڕێته‌وه باره‌گای كاره‌كه‌ی له مۆسكۆ، له‌هه‌مانكاتدا بڕیاره هه‌فته‌ی داهاتوو باڵیۆزی رووسیاش بگه‌ڕێته‌وه كاره‌كه‌ی له واشنتن.
باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر گوتی: "دوای ئه‌و لوتكه گرنگه‌ی به‌سترا، ئاماده‌كاری ده‌كه‌م به‌مزووانه بگه‌ڕێمه‌وه مۆسكۆ، بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ركرایه‌تی تیمه‌كه‌م بكه‌م له باڵۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له مۆسكۆ، بۆ جێبه‌جێكردنی سیاسه‌ته دیریكراوه‌كانی "بایدن" له ژنێف".
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، ئه‌و سیاسه‌ته جێبه‌جێ ده‌كه‌ین، كه ده‌بێته هۆی سه‌قامگیریی ستراتیژی و به‌دیهێنانی مافه‌كانی مرۆڤ و په‌یوه‌ندییه‌كی جێگیر، كه شایه‌نی رووسیا بێت.
به‌ر له‌وه، "ماریا زاخارۆڤا" گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا ئاشكرای كرد، مۆسكۆ ئاماده‌كاری ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ی "ئه‌ناتۆلی ئه‌نتۆنۆڤ"، باڵیۆزی رووسیا له ئه‌مه‌ریكا هه‌فته‌ی داهاتوو بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر كاره‌كه‌ی.
هه‌ریه‌ك له ڤلادیمێر پوتن، سه‌رۆكی رووسیا و جۆ بایدن، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له رۆژی چوارشه‌ممه‌ی رابردوو 16ی حوزه‌یران/ یۆنیۆی 2021 له جنێڤ كۆبوونه‌وه. ئه‌مه‌ش دوای ئه‌و ناكۆكی و گرژییانی نێوان ئه‌و دوو وڵاته هات، كه په‌یوه‌ندییه‌كانیان گه‌یشتبووه ئه‌و ئاسته‌ی، كه باڵۆیزی خۆیان بكشێننه‌وه، به‌ڵام به‌ستنی لووتكه‌ی پوتن - بایدن په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ئه‌مه‌ریكا و رووسیای بنتیاتنایه‌وه.
سه‌رچاوه: RT
د.ی