فوئاد حوسێن: ناکۆکی نێوان ئەمهریکا و ئێران بووەتە هۆی دابەشبوونی سیاسی لە عێراق
"خراپی پەیوەندییەکانیان کاریگەریی نهرێنی لەسەر بنیاتنانەوەی عێراق دروستکردووە"
K24 - ههولێر:
فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق رایگهیاند، ناکۆکی نێوان ئێران و ئەمهریکا بووەتە هۆی دابەشبوونی سیاسی لە ئهنجومهنی نوێنهرانی عێراق.
فوئاد حوسێن، لەمیانی بەشداریکردنی لە کۆڕبەندی ئەنتالیا لە تورکیا ئاماژهی بهوه كرد، ناکۆکی نێوان ئەمهریکا و ئێران کاریگەری خراپی کردووەتە سەر بەرەو پیشەوەچوونی دۆخی سیاسی لە عێراق.
ئاماژهی بهوهش كرد، ناکۆکی نێوان ئەو دوو وڵاتە بووەتە هۆی دروستبوونی ناکۆکی لەنێو کۆمەڵگە و دابەشبوونی سیاسی لە ئهنجومهنی نوێنهرانی عێراق.
فوئاد حوسێن راشیگهیاند، خراپی پەیوەندییەکانی نێوان ئێران و وڵاتانی کەنداو، کاریگەریی خراپی لەسەر بنیاتنانەوەی عێراق دروستکردووە، لەکاتێکدا زۆربەی وەبەرهێنەرەکان بەهۆی هەڕەشەکانی داعش، عێراقیان جێهێشتووە.
د.ی