وه‌زیری ته‌ندروستی ئه‌و ده‌نگۆیانه ره‌ت ده‌كاته‌وه كه له‌باره‌ی كێشه‌كانی نه‌خۆشخانه‌ی هیوا له سلێمانی بڵاوكراونه‌ته‌وه
سامان به‌رزنجی: سه‌نته‌ره‌كانی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه له كوردستان تاكه سه‌رچاوه و ناوه‌ندی پێدانی چاره‌سه‌رین به تووشبووانی ئه‌و نه‌خۆشییه و له كه‌رتی تایبه‌ت هیچ جێگره‌وه‌یه‌كیان نییه
K24- هه‌ولێر:
سامان به‌رزنجی، وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌باره‌ی راسپاردنی له‌لایه‌ن مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه بۆ لێكۆڵینه‌وه و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نه‌خۆشخانه‌ی هیوا له سلێمانی رایگه‌یاند، ئه‌و كیشانه‌ی كه هه‌بوون، ته‌نها كێشه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی هیوا نه‌بوون، به‌ڵكو ئه‌و كێشانه‌ی كه هه‌بوون هی ته‌واوی سه‌نته‌ره‌كانی چاره‌سه‌ركردنی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه بوون و گوتی: هه‌موو ئه‌و كیشانه له‌به‌رچاو ده‌گیرێن و ره‌چاوی گرنگی و تایبه‌تمه‌ندییه‌كانیان ده‌كرێت.
ئه‌م گوتانه‌ی سامان به‌رزنجی له‌كاتی میوانداریكردنی له ژووری هه‌واڵی كوردستان24، له‌ناو نه‌خۆشخانه‌ی هیوا له سلێمانییه‌وه هاتوون و گوتی: سه‌نته‌ره‌كانی شێرپه‌نجه تاكه ناوه‌ند و سه‌رچاوه‌ی پێدانی چاره‌سه‌رین به تووشبووانی ئه‌و نه‌خۆشییه و له كه‌رتی تایبه‌ت جێگره‌وه‌یان نییه، چ له پێدانی چاره‌سه‌رییه‌كان به سه‌رجه‌م جۆره‌كانییه‌وه، یانیش له پشكنین و تیشك و جۆره‌كانی دیكه‌ی چاره‌سه‌ری.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، سه‌نته‌ره‌كانی چاره‌سه‌ركردنی شێرپه‌نجه له هه‌رێمی كوردستان بوونه‌ته ناوه‌ندێك بۆ چاره‌سه‌ركردنی نه‌خۆشه‌كانی باشوور و ناوه‌ڕاستی عێراقیش.
سه‌باره‌ت به‌و كێشانه‌ش كه له چه‌ند رۆژی رابردوودا باس ده‌كران، وه‌زیری ته‌ندروستی گوتی: هیچ كێشه‌یه‌ك له‌ئارادا نه‌بوو كه شایانی باسكردن بێت، ئه‌وه‌ی هه‌بوو بوونی چه‌ند رێنماییه‌ك بوو بۆ خه‌رجییه‌كانی نۆڕینگه‌یی ئێواران بوو، كه پزیشكان و كارمه‌ندانی ته‌ندروستی له‌و نه‌خۆشخانه‌یه تا ئێوارانی دره‌نگ كار ده‌كه‌ن.
هه‌روه‌ها گوتی: كێشه‌كان به دابینكردنی بڕی 941 ملیۆن دیناری مانگانه له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه چاره‌سه‌ر كران.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، كه له‌چه‌ند رۆژی رابردوودا چه‌ند ده‌نگۆیه‌ك بڵاوكرابووه‌وه، گوایه نه‌خۆشخانه‌ی هیوا له شاری سلێمانی فرۆشراوه و دراوه به كه‌رتی تایبه‌ت و داده‌خرێت، ئێمه هه‌ڵوێستی خۆمان له‌وباره‌یه‌وه راگه‌یاند و سه‌رۆكی حكومه‌تیش پاڵپشتی و پشتگیریكردنی خۆی بۆ دابینكردنی سه‌رجه‌م پێداویستییه‌كانی ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یه‌ی راگه‌یاندووه و ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ش هیچ بنه‌مایه‌كی راستییان نییه و ته‌نیا بۆ موزایه‌ده و دروستكردنی سیناریۆیێكه، بۆ به‌لاڕێدابردنی هه‌ستی هاووڵاتییان و نه‌خۆشانه.
پرسیار/ ده‌گوترێت، نه‌خۆشخانه‌یه‌كی دیكه‌ی تایبه‌ت ده‌كرێته‌وه و پزیشكانی نه‌خۆشخانه‌ی هیوا بۆ خۆی ده‌بات، ئه‌مه تا چه‌ند راسته؟
سامان به‌رزنجی له درێژه‌ی قسه‌كانیدا بۆ كوردستان24 گوتی: سه‌باره‌ت به‌و ده‌نگۆیانه‌ی باس له‌وه ده‌كه‌ن، گوایه نه‌خۆشخانه‌یه‌كی دیكه‌ی تایبه‌ت له شاری سلێمانی ده‌كرێته‌وه و پزیشكان و كارمه‌ندانی نه‌خۆشخانه‌ی هیوا بۆ خۆی راده‌كێشێت، بۆ ئه‌وه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی هیوا لاوازبكرێت، ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، هیچ نه‌خۆشخانه‌یه‌كی تایبه‌ت ناتوانێت ببێته جێگره‌وه‌ی سه‌نته‌ره‌كانی چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی شێرپه‌نجه له هه‌رێمی كوردستان، چونكه ئه‌و ده‌رمان و چاره‌سه‌رانه‌ی له‌و سه‌نته‌رانه هه‌ن، له نه‌خۆشخانه تایبه‌ته‌كان ده‌ستناكه‌ون، بۆیه كردنه‌وه‌ی هیچ نه‌خۆشخانه‌یه‌كی تایبه‌ت نابێته هۆی لاوازكردنی سه‌نته‌ره‌كانی چاره‌سه‌ری شێرپه‌نجه.
هه‌روه‌ها گوتی: له به‌رنامه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا هه‌یه، كه له داهاتوودا له پارێزگای هه‌ڵه‌بجه و ئیداره‌ی راپه‌ڕینیش سه‌نته‌ری چاره‌سه‌ری شێرپه‌نجه بكرێنه‌وه، چ جای داخستنی سه‌نته‌ری هیوا، چونكه به‌ڕێژه‌ی زیاتر له 98%ی چاره‌سه‌رییه‌كانی ئه‌و نه‌خۆشییه ته‌نیا له سه‌نته‌ره حكومییه‌كان هه‌ن و له نه‌خۆشخانه‌كانی كه‌رتی تایبه‌ت ده‌ستناكه‌ون.
ئاشكراشیكرد، ئه‌و سه‌نته‌رانه به پاڵپشتی حكومه‌تی هه‌رێم و خێرخوازان و سندوقی كۆمه‌ڵ بۆ تووشبووانی شێرپه‌نجه كارده‌كه‌ن و له ماوه‌ی ته‌نیا 5 مانگی ئه‌مساڵدا، بڕیی زیاتر له 29 ملیار دیناری عێراقی بۆ هه‌موو پێداویستییه‌كان خه‌رج كراوه و به‌شی سه‌ره‌كی ئه‌و خه‌رجیانه‌ش بۆ دابینكردنی ده‌رمان بووه، زۆرترین بارگرانیش له‌سه‌ر شانی حكومه‌ت و ئه‌و سه‌نته‌رانه‌یه، به‌ڵام ئه‌مه ئه‌ركی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و به‌بێ هیچ دوودڵییه‌ك له‌و ئه‌ركه سڵ ناكه‌ینه‌وه.
هه‌روه‌ها گوتی: ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستی ئه‌و ده‌نگۆیانه كۆمه‌لێك شایسته‌ی كۆمپانیا كان بێت بۆ دابینكردنی ده‌رمان و كه‌ڵه‌كه‌بوونی قه‌رزه‌كان بووبێت له‌لایه‌ن بانكه‌كان، ئه‌وا ئه‌و كێشه‌یه به‌ر له چه‌ند رۆژێك چاره‌سه‌ر كراوه و له دوێنێشه‌وه روونكردنهوهیهكمان بۆ رای گشتی ئاماده كردبوو و ئه‌مرۆ رامانگه‌یاند، ئه‌و دهنگۆیهشمان ره‌تكرده‌وه، كه باس له داخستن یان فرۆشتنی نه‌خۆشخانه‌ی هیوا ده‌كات.
پرسیار/ ده‌گوترێت كه حكومه‌ت پاره‌ی بۆ ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یه ناردووه و له‌لایه‌نه‌كانی دیكه‌ش پاره‌ی بۆ دابین كراوه، به‌ڵام به‌ئه‌نقه‌ست نه‌دراوه‌ته كارمه‌ندان، ئه‌مه راسته؟
وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان جه‌ختیشی كرده‌وه، خه‌رجییه‌كانی ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یه له‌میانه‌ی پرۆپۆزه‌ڵێكی 12 رێنماییدا رێكخراون، ئه‌مه‌ش بۆ یه‌كه‌م جاره ئه‌و رێنماییانه له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه دانراون، كه به‌شێكه له به‌رنامه‌ی چاكسازی له كه‌رتی ته‌ندروستی و ئامانج لێی بۆ خزمه‌تكردنی نه‌خۆشه و گه‌ره‌نتی ئه‌وه به كارمه‌ندان و پزیشكان ده‌دات، كه هه‌موو ساڵێك ئه‌و بڕه پاره‌یه به‌گوێره‌ی شایسته‌بوونیان و بڕگه‌كانی دابه‌شكردن رێكخراوه.
سامان به‌رزنجی هه‌روه‌ها گوتی: له ساڵی رابردووه‌وه تا ئیستا به بڕی زیاتر له 11 ملیار دیناری عێراق پڕۆژه بۆ نه‌خۆشخانه‌ی هیوا به‌رنامه‌ڕێژ كراون و چوونه‌ته بواری جێبه‌جێ كردن، له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا زیاتر له 8 ملیار و 650 ملیۆن دینار بۆ دابینكردنی ئامێرێكی لێزه‌ر بۆ چاره‌سه‌ركردنی شێرپه‌نجه ته‌رخانكراوه، به‌مه‌ش ژماره‌ی ئه‌و ئامێرانه‌ی بۆ ئه‌و مه‌به‌سته به‌كارده‌هێنرێن، ده‌بێته 3 ئامێر. زیاتر له 2 ملیار دینار بۆ دروستكردنی هۆڵه‌كانی نه‌شته‌رگه‌ری له‌و نه‌خۆشخانه‌ی ته‌رخان كراوه و چووه‌ته بواری جێبه‌جێكردن، زیاتر له 500 ملیۆن دیناریش بۆ دابینكردنی كۆمه‌ڵێك پێداویستی دیكه ته‌رخانكراوه و گوتیشی: به‌بێ جیاوازی بۆ نه‌خۆشخانه‌كانی دیكه‌ی هاوشێوه له پارێزگاكانی دیكه‌ش به هه‌مان شێوه بودجه‌یان بۆ ته‌رخان كراوه، به‌ڵام پشكی شێر له‌و بودجه‌یه به‌ر پارێزگای سلێمانی كه‌وتووه.
پرسیار/ بۆچی پاره‌ی ته‌رخانكراوی مانگانه بۆ كه‌رتی ته‌ندروستی پارێزگای سلێمانی زیاتره له هی هه‌ولێر و دهۆك؟
سه‌باره‌ت به جیاوازی له بڕی پاره‌ی دابینكراویش بۆ سه‌نته‌ره‌كانی چاره‌سه‌ری له پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان، كه به‌شی زۆری بۆ پارێزگای سلێمانی دانراوه، وه‌زیری ته‌ندروستی روونیكرده‌وه، ئه‌م بودجه‌یه به‌گوێره‌ی قه‌باره‌ی سه‌نته‌ره‌كان و ژماره‌ی كارمه‌نده‌كان دابه‌ش كراوه و به‌رده‌وام له فراوانبووندان و گوتی: بڕیاره ئه‌مساڵ سه‌نته‌رێكی دیكه‌ی هاوشیوه به‌ناوی سه‌نته‌ری ئاوات له پارێزگای هه‌ولێر بكرێته‌وه و پێویستی به دوو ئامێری لێزه‌ر هه‌یه، ئه‌وكات ده‌بێت بڕی پاره‌ی ته‌رخانكراو بۆ پارێزگای هه‌ولێریش زیاتر بكرێت.
H.B