لەسەر فەرمانی مهسرور بارزانی پێداویستییەکانی نەخۆشخانەکانی شێرپەنجە دابین دەکرێت
سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران نووسراوێكی بۆ ئهو مهبهسته ئاراستەی وەزارەتی دارایی و ئابووری کردووه
K24 - ههولێر:
لە سەر فەرمانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان مەسرور بارزانی، بڕیاردرا مانگانە بڕی (ملیارێک و شەسەد ملیۆن دینار) بۆ نەخۆشخانەکانی تایبەت بە چارەسەرکردنی تووشبووانی شێرپەنجە لە هەرێمی کوردستان خەرج بکرێت، بۆ کڕینی دەرمان و دابینکردنی ئامێر و تاقیگە و پێداویستییە پزییشکییەکانی تر.
بەپێی نووسراوی ژماره (7291) کە ئەمڕۆ یەکشەممە 20ی حوزەیران/ یۆنیۆی 2021 بە واژۆی د. ئومێد سەباح سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران دەرچووە و ئاراستەی وەزارەتی دارایی و ئابووری کراوە، وردەکاری رەزامەندی خەرجکردنی بڕی پارەکە بۆ نەخۆشخانەکانی نانەکەلی، رزگاری (هەولێر)، هیوا (سلێمانی)، ئازادی (دهۆك) خراوهتهڕوو.
هەروەها بە پێی نووسراوی ژماره (7293) لە 20ی حوزەیران/ یۆنیۆی 2021، سەرۆکی حکومەت ڕەزامەندی لە سەر خەرجکردنی ( ملیارێك و بیست و حەوت ملیۆن شەسەد هەزار دیناری مانگانە) دا لە بری نۆڕینگە (بدل عیادە). کە لە نووسراوەکەی سەرۆکی دیوان، وردەکاری خەرجکردنەکەی روونکراوەتەوە.

