هێرشێكی مووشه‌كی كرایه سه‌ر عه‌ین ئه‌سه‌د
جارێكی دیكه، به مووشه‌ك هێرش كرایه سه‌ر بنكه‌ی ئاسمانی عه‌ین ئه‌سه‌د له پارێزگای ئه‌نباری خۆرئاوای عێراق.
K24 – هه‌ولێر:
جارێكی دیكه، به مووشه‌ك هێرش كرایه سه‌ر بنكه‌ی ئاسمانی عه‌ین ئه‌سه‌د له پارێزگای ئه‌نباری خۆرئاوای عێراق.
هێرشه مووشه‌كییه‌كه له سه‌روبه‌ندی ده‌رچوونی ئیبراهیم ره‌ئیسی، كاندیدی پارێزگاره‌كانی ئێرانه له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی وڵاته‌كه‌یدا، كه هه‌ینی رابردوو به‌ڕێوه‌چوو.
له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه 43 هێرشی مووشه‌كی كراونه‌ته سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و پێگه‌كانی له عێراقدا.
هه‌ریه‌ك له باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا، بنكه سه‌ربازییه‌كان، كونسوڵخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له هه‌ولێر و فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا و كاروانی لۆجستی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش هێرشیان كراوه‌ته سه‌ر.
جه‌نه‌راڵ فرانك ماكنزی، فه‌رمانده‌ی پله‌باڵای سوپای ئه‌مه‌ریكا له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، كاتێك له 22ی ئایار/ مایۆی رابردوو سه‌ردانی عێراقی كرد، گوتی: پێشینه‌ی جێبایه‌خی كاره‌كانمان له عێراق به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌و هێرش و هه‌ڕه‌شانه‌یه.
گوتیشی: به‌داخه‌وه، تا ئێستا ئه‌مه‌ریكا په‌له‌ی نه‌كردووه له دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری پێویست بۆ ئه‌و پرسه.
هه‌روه‌ها گوتی: له‌م دواییانه تێبینمان كردووه، میلیشیاكانی لایه‌نگری ئێران فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وان له كرده چه‌كدارییه‌كاندا به‌كار ده‌هێنن.