هێزه ئه‌منییه‌كانی كه‌ربه‌لا رێگه‌یان نه‌دا كه‌سوكاری ئیهاب ئه‌لوه‌زنی مان بگرن
له كه‌ربه‌لا هێزه ئه‌منییه‌كان رێگه‌یان نه‌دا، خێزان و كه‌سوكاری چالاكوانی تیرۆر كراوی عێراق، ئیهاب ئه‌لوه‌زنی، له به‌رده‌م بینای ئه‌نجوومه‌نی باڵای دادوه‌ری له شاره‌كه، خێوه‌تێك هه‌ڵبده‌ن و مان بگرن.
K24 – هه‌ولێر:
له كه‌ربه‌لا هێزه ئه‌منییه‌كان رێگه‌یان نه‌دا، خێزان و كه‌سوكاری چالاكوانی تیرۆر كراوی عێراق، ئیهاب ئه‌لوه‌زنی، له به‌رده‌م بینای ئه‌نجوومه‌نی باڵای دادوه‌ری له شاره‌كه، خێوه‌تێك هه‌ڵبده‌ن و مان بگرن.
ئیهاب ئه‌لوه‌زنی، چالاكوانێكی عێراقیی بوو، له (9ی ئایار/ مایۆی 2021) له كه‌ربه‌لا كوژرا.
كه‌سوكاری ئه‌لوه‌زنی داوا ده‌كه‌ن، ئه‌و كه‌س و لایه‌نانه ئاشكرا بكرێن، كه له پشت كرده‌ی تیرۆركردنی ئه‌و چالاكوانه‌وه بوون.
مه‌ڕوان ئه‌لوه‌زنی، برای ئیهاب، رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ هێزه ئه‌منییه‌كان هه‌ڵیان كوتاوه‌ته سه‌ریان و نه‌یانهێشتووه خه‌یمه‌یه‌ك هه‌ڵبده‌ن و تێیدا مان بگرن و ئه‌وانیان به به‌ر خۆره‌وه بێ سێبه‌ر هێشتووه‌ته‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، هێزه ئه‌منییه‌كان رێگه‌یان نه‌داوه، مافی ده‌ستووریی خۆیان به‌كار بهێنن و خۆپیشاندان بكه‌ن.