رێكخه‌ری سه‌نته‌ری میترۆ: داخستنی كه‌ناڵی كوردستان24 له رۆژئاوا داخستنی ده‌نگی خه‌ڵكه
بڕیاری ئیداره‌ی خۆجێیی بۆ داخستنی نووسینگه‌ی كوردستان24 له رۆژئاوای كوردستان پێشێلكارییه به‌رامبه‌ر ئه‌و قسانه‌ی خۆیان كه له‌بواری ئازادی رۆژنامه‌وانیدا بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كه‌ن
K24- هه‌ولێر:
ره‌حمان غه‌ریب، رێكخه‌ری سه‌نته‌ری میترۆ بۆ چاودێری كاری رۆژنامه‌وانی له‌باره‌ی بڕیاری داخستنی نووسینگه‌ی دامه‌زراوه‌ی میدیایی كوردستان24 له‌لایه‌ن ئیداره‌ی خۆجێیی رۆژئاوای كوردستانه‌وه گوتی: ئه‌مه جاری یه‌كه‌م نییه رواڵه‌تی نادیموكراتی له سیسته‌می ئیداره‌دان و حوكمڕانی له رۆژئاوای كوردستان دێته به‌رده‌ممان و قسه‌ی له‌سه‌ر ده‌كه‌ین.
ئه‌م گوتانه‌ی ره‌حمان غه‌ریب له لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ كوردستان24 هاتوون و گوتی: پێشتریش حاڵه‌تی هاوشێوه هه‌بووه و ده‌ستدرێژی كراوه‌ته سه‌ر رۆژنامه‌نووسان و رێگری له كاره‌كه‌یان كراوه.
دووپاتیشیكرده‌وه، ئێمه به‌وانمان گوتووه و ته‌نانه‌ت سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان – سووریاش كه هاتوونه‌ته ئێره، قسه‌مان له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته له‌گه‌ڵیان كردووه.
جه‌ختیشی كرده‌وه، داخستنی كه‌ناڵی كوردستان24 له‌كاتێكدایه، كه رووماڵی پرسه نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانییه‌كان له‌و وڵاته ده‌كات و بووه‌ته ده‌نگی خه‌ڵك له رۆژئاوای كوردستان، ئێمه ئه‌و بڕیاره ره‌ت ده‌كه‌ینه‌وه و ئیدانه‌ی ده‌كه‌ین و پێمان وایه ئه‌و بڕیاره پێشێلكردنی ئازادی كاری رۆژنامه‌وانییه و پێشێلكردنی ته‌واوی ئه‌و قسانه‌یه، كه خۆیان له‌سه‌ر پرسی ئازادی راده‌ربڕین و میدیا ده‌كه‌ن.
هه‌روه‌ها گوتی: داوا له ئیداره‌ی حۆجێیی رۆژئاوای كوردستان ده‌كه‌ین، به‌م بڕیاره‌یاندا بچنه‌وه و رێگه به كوردستان24 بده‌ن، به ئازادانه كاری میدیایی خۆی بكات.
H.B