نێچیرڤان بارزانی: ده‌ستخۆشی له سه‌رۆك وه‌زیران ده‌كه‌م بۆ هه‌وڵه‌كانی له پێناو پێشخستنی زانست‌دا
نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له ئاهه‌نگی ده‌رچووانی زانكۆی ئه‌مه‌ریكی كوردستان له دهۆك رایگه‌یاند، كۆمه‌ڵگه چاوه‌ڕێی هیمه‌تی گهنجانییهتی بۆ ئه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری پێویست بۆ كێشه‌كان بدۆزنه‌وه.
K24 – هه‌ولێر:
نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له ئاهه‌نگی ده‌رچووانی زانكۆی ئه‌مه‌ریكی كوردستان له دهۆك رایگه‌یاند، كۆمه‌ڵگه چاوه‌ڕێی هیمه‌تی گهنجانییهتی بۆ ئه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری پێویست بۆ كێشه‌كان بدۆزنه‌وه.
نێچیرڤان بارزانی، هانی قوتابیانی ده‌رچووی دا، زیاتر تێبكۆشن بۆ ئه‌وه‌ی هه‌رچی زیاتره رۆڵی خۆیان له كۆمه‌ڵگه ببینن.
سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌ستخۆشی له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆكی حكومه‌ت كرد، بۆ بایه‌خدانی به بواری توێژینه‌وه و خوێندن.
ئاماده‌بووانى به‌رێز
ده‌رچووان و قوتابیانى ئازیز
خانه‌واده‌و كه‌س و كاری قوتابیانی ئازیز
مامۆستایانى هێژا
ئیواره‌تان باش و هه‌مووتان به‌خێر بێن
زۆر خۆشحاڵم دواى ساڵێكى سه‌خت جارێكى دیكه له بۆنه‌یه‌كى خۆش و گرنگدا، پێكه‌وه‌ین، ژیان ئاوایه، خۆشى و ناخۆشی له‌گه‌ڵ خۆیدا ده‌هێنێت، گرنگ ئه‌وه‌یه هه‌میشه به ئومێده‌وه بڕوانین و به بڕواوه به‌ره‌و داهاتوو هه‌نگاو بنێین.
راسته كۆرۆنا چه‌ندین ئازیزى لێسه‌ندین، دۆخێكى ناخۆشى له هه‌موو جیهان دروستكرد، به‌ڵام ئه‌مڕۆ هه‌موومان پێكه‌وه‌ین لێره، بۆ ئه‌وه‌ى به‌شدارى له خۆشى و كامه‌رانى و سه‌ركه‌وتنى پۆلێكى دیكه‌ى قوتابیانى ئازیزى كوردستان بكه‌ین.
زۆر به گه‌رمى و پیرۆزبایی و ده‌ستخۆشى ده‌رچوون له خوێنكارانى خۆشه‌ویست و له دایك و باوك و خانه‌واده‌و له‌مامۆستایانى به‌رێز و ستافى زانكۆی ئه‌مه‌ریكى كوردستان ده‌كه‌م، ئه‌م سه‌ركه‌وتنه ئه‌نجامى هه‌وڵ و ماندوو بوون و هاوكارى و پشتگیری پێكه‌ویی هه‌مووان، هه‌مووان شایسته‌ى كامه‌رانى سه‌ركه‌وتن و پیرۆزبایی ده‌ستخۆشى و جێی شانازین، ته‌واوكردنى خولێكى دیكه‌ى ده‌رچووان نیشانه‌ى سه‌ركه‌وتنى ئه‌و روانگه‌یه كه له رۆژى یه‌كه‌مه‌وه ئه‌و زانكۆیه له‌سه‌رى دامه‌زراوه.
پیرۆزبایی و ده‌ستخۆشى له سه‌رۆك وه‌زیران به‌ڕێز مه‌سرور بارزانى ، سه‌رۆكى ده‌سته‌ى ئه‌میندارانى زانكۆ ، به‌رێز دكتۆر رهندل رۆدز سه‌رۆكى زانكۆ و خاتوو دكتۆره رانیا مه‌جید سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى كارگێڕی زانكۆی ئه‌مه‌ریكى كوردستان ده‌كه‌م، بۆ ده‌رچوونى خولێكى دیكه‌ى قوتابیان و كار‌و هه‌وڵه‌كانیان ، له پێناو سه‌رخستنى زانكۆدا به گرنگ ده‌نرخێنم ، هیواى سه‌ركه‌وتنیان بۆ ده‌خوازم.
قوتابیانى خۆشه‌ویست..
ویستم به‌وه ده‌ستپێبكه‌م، بڵێم ماندوو نه‌بن، به‌ڵام باشتان كرد ، كه خۆتان ماندوو كرد، ماندوو بوونتان بووه مایه‌ى سه‌ركه‌وتنتان له خوێندندا، ئه‌مڕۆ ئیوه له شێوه‌ى بڕوانامه‌ى زانكۆدا ، پاداشتى ماندوو بوونى خۆتان وه‌رده‌گرن، بڕوانامه‌ى ئه‌مڕۆ واتاى به كۆتایی هێنانى ماندوو بوونتان نیه، به‌ڵكو گواستنهوهتانه له قۆناغى خوێندن و فێربوون، بۆ بیركردنه‌وه، بۆ قۆناغى كاركردن و پیاده كردنى زانست و ته‌كنه‌لۆژیا و هزرو رامان، بۆ دۆزینه‌وه‌ى چاره‌سه‌رێكى گونجاو بۆ هه‌ر گرفتێكى ژیان كه دێته پێشتان.
حه‌ز ده‌كه‌م بڵێم ئه‌مه به‌س نیه، له ئه‌مڕۆ به‌دواوه، هه‌رچى له زانكۆ فێری بوون به‌كاریبهێنن، بۆ دیاریكردنى گرفتى خۆتان و هاووڵاتیانتان، باش بگه‌ڕێن، بزانن ده‌توانن چاره‌سه‌ر بۆ كامه گرفتى ته‌كنیكى ته‌ندروستى و ئابوورى و كۆمه‌ڵایه‌تى وكشتوكاڵ و دارایی و له بوارى هاتوچۆ و كه‌ش و هه‌وا و هه‌ر بوارێكى تر بدۆزنه‌وه، كه پێویست به ورده‌كارى و داهێنان و شاره‌زایی هه‌یه.
ئه‌مه بكه‌نه پیشه‌ى نوێتان، به‌و په‌ڕی تواناتانه‌وه، به كرده‌وه، به نه‌وه‌ى پێش خۆتان بڵێن، ئێمه بڕوانامه‌و زانست و ته‌كنه‌لۆژیا، بۆ دۆزینه‌وه‌ى چاره‌سه‌رى گونجاو، له‌و بوارانه‌ى كه كوردستان پێویستى پێیه‌تى به‌كاری دێنین.
هه‌ر كه‌سێك له ئێمه، شاره‌زایی و لێهاتوویی خۆی، له بوارى تایبه‌ت به‌خۆیدا به‌كار ده‌هێنێ، به‌شێوه‌یه‌ك كه ببێته مایه‌ى پێشكه‌وتن و خۆشگوزه‌رانى خۆمان و خانه‌واده‌و كه‌س و كار‌و گه‌له‌كه‌مان له‌كوردستان.
كه من له ته‌مه‌نى ئێوه‌بووم، ده‌رده‌سه‌ری نه‌هامه‌تى ئه‌نفال و كوشتار و وێرانكاری خه‌مى رۆژانه‌ى نه‌وه‌ى ئێمه‌بوو، كه باوكم له ته‌مه‌نى ئێوهدابوو، شۆڕشى پاراستنى كوردستان خه‌باتى سه‌ره‌كى ئه‌وكاته‌بوو، كه باپیرم له‌ته‌مه‌نى ئێوهدابوو، نه‌وه‌ى ئه‌وان له قۆناغى گۆڕانكارى كه‌وتنى ئیمراتۆریه‌تى عوسمانى بوو، دامه‌زراندنى ده‌وڵه‌تى نوێ له رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست، سه‌رقاڵ و خه‌باتى فه‌رهه‌نگى و سیاسی نوێدابوو.
ئه‌مڕۆ ئێوه و ئێمه هه‌موومان پێكه‌وه، له سایه‌ى قوربانى و خه‌بات و تێكۆشانى نه‌وه‌كانى پێش خۆماندا، به ئازادى و سه‌ربه‌رزى ده‌ژین، ده‌خوێنین وپلان بۆ ئاینده‌ى خۆمان و كۆمه‌ڵگه و گه‌له‌كه‌مان و وڵاتهكهماندادهنێین.
به له‌به‌رچاوگرتن و یادكردنه‌وه‌ى ئه‌و رابردووه دوور‌و نزیكه، به‌رپرسیارێتى ئێمه و ئێوه‌ى نه‌وه‌ى ئاینده، له‌بیر ناكه‌ین، خه‌بات و تێكۆشان و ماندوو بوونى ئێوه ده‌مانباته قۆناغێكى نوێى ژیان، بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى كۆمه‌ڵگه، بۆ سه‌رهه‌ڵدانى مه‌ده‌نیه‌ت و شارستانیه‌تى نوێ، بۆ دایه‌لۆگى سه‌رده‌میانه‌ى له بنكۆڵیكردنى بنه‌ماى كۆمه‌ڵایه‌تیمان، بۆ پاراستن و قووڵكردنه‌وه‌ى كولتوورى پێكه‌وه ژیان و ته‌بایی و لێبورده‌یی له كوردستان دا،زانست و ته‌كنه‌لۆژیا و بیر و هزری خۆتان بخه‌نه خزمه‌تى گه‌له‌كه‌تانه‌وه، له دۆخى ژیانى ئێستاماندا، ئێوه ده‌توانن، ده‌بێت ببننه كلیلى دۆزینه‌وه‌ى چاره‌سه‌رى سه‌رده‌میانه بۆ گرفتى كۆن و نوێى هاووڵاتیانى هه‌رێمى كوردستان، تواناى هاوبه‌شیتان رێكخه‌ن، چاوتان بكه‌نه‌وه، گرفتێك سه‌ختیه‌ك ده‌ستنیشان بكه‌ن، هه‌وڵبده‌ن له‌گه‌ڵ هاوپۆل و ده‌ره‌وه‌ى سنووری زانكۆش كه‌سێك بدۆزنه‌وه، تاوه‌كو ببنه هاوكارتان، به قووڵى بیر بكه‌نه‌وه، له بیركرنه‌وه‌و چاره‌سه‌ردا بێ سنوور بن،
ئه‌مڕۆ 118قوتابی بڕوانامه‌ى خوێندن وه‌رده‌گرن، ئه‌گه‌ر هه‌ریه‌ك له ئێوه له‌گه‌ڵ چوار كه‌سیدیكه هاوكار بێت، بۆ دۆزینه‌وه‌ى چاره‌سه‌رێك له بوارێك، پتر له پێنجسه‌دو په‌نجا كه‌س پێكه‌وه كار ده‌كه‌ن، ده‌رفه‌تى كار بۆ یه‌كتر ده‌ڕه‌خسێنن، له‌وانه‌یه به‌شێكى باش له‌و هاوكارییه ببێته دامه‌زراندنى كار‌و كۆمپانیاى نوێ له كوردستان، جموجۆڵ ده‌خه‌نه بازاری كار، ئه‌م جۆره بیركرنه‌وه‌یه، كاركردن، هاوكارى و چاره‌سه‌ری، بكه‌نه پلانى كار‌و نه‌خشه‌ى سه‌رده‌میانه‌ى نوێمان، بۆ نموونه یه‌كێك له ئێوه سه‌ردانى نه‌خۆشخانه‌یه‌ك یان له‌هه‌ر شوێنێكیدیكه ده‌كات، هه‌ندێ كه‌م و كوڕى ده‌بێنێ، له بری گله‌یی دڵته‌نگى ناڕه‌حه‌تى، بزانه گرفتى سه‌ره‌كى چیه، كه بووه‌ته هۆی ئه‌م كه‌م و كوڕییه، به شێوه‌یه‌كى زانستیانه ده‌ستنیشانى بكه، له‌خۆت بپرسه ئه‌م گرفته چۆن چاره‌سه‌ر ده‌كرێت ، ئایا بهمن چاره‌سه‌ر ده‌كرێت، كێ له هاوپۆلی كۆن و هاوكاری نوێم ده‌توانن له‌گه‌ڵ مندا به‌شدار بێت، له داڕشتن و جێبه‌جێكردنى ئه‌م چاره‌سه‌رییه، كێ هه‌یه له بوارێكى جیا، شاره‌زایی و تایبه‌تمه‌نده هه‌وڵى دابێت ئه‌م جۆره گرفته چاره‌سه‌ر بكات، ته‌كنه‌لۆژیاى به‌رده‌ست و ناو گیرفان و سه‌رمێز تان هه‌موو سنوورێكى به‌زاندووه باشتر به‌كاری بهێنن، ئه‌وپه‌ڕى تواناى خۆتان بخه‌نه گه‌ڕ،تا بگه‌نه ئه‌نجام و ئامانجى گونجاو، شه‌رم مه‌كه‌ن له‌خه‌ڵكى دیكه بپرسن و به به‌رده‌وامى فێر بن، چاره‌سه‌رێك و ده‌یان و سه‌دان تاقى بكه‌نه‌وه، هه‌ر ده‌گه‌نه ئه‌نجام، ئه‌مڕۆ نا سبه‌ى ، دووسبه‌ى، چه‌ند رۆژێكى دیكه، ئه‌گه‌ر گیرتان خوارد تووشى به‌ربه‌ست بوون، یاخود هه‌ستتان به نائومێدى كرد، بیر له تۆماس ئیدیسۆن بكه‌نه‌وه، ئه‌دیسۆن شه‌ش هه‌زار كه‌ره‌سته‌ى تاقیكرده‌وه دواجار توانى گڵۆپ دابهێنێت و دونیا رۆشن بكاته‌وه، له‌م پڕۆسه‌یه‌دا گووتبووى، هه‌رگیز شكستم نه‌هێنا، من ده هه‌زار رێگه‌م دۆزییه‌وه، كه سه‌ریان نه‌گرت، دیسان هه‌ر ئیدیسۆن گوتبووى، له سه‌دا یه‌كى بلیمه‌تى بریتییه له ئیلهام، 99 له سه‌دیش ئارهقكردنهوهیهن تێكۆشانه، كۆڵمهدهن، خۆتان ماندوو بكه، ئاره‌قه‌ى نێچهوانتان بسڕنه‌وه، سه‌رله‌نوێ بۆ وڵاته‌كه‌تان ده‌ست پێبكه‌نه‌وه، هه‌ر میله‌ت و كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك و نه‌ته‌وه‌یه‌ك، كۆڵ نه‌دات، به دڵنیاییه‌وه ده‌گاته ئامانج، ده‌گاته ئارامى، خۆ ماندوو كردن و كارى به‌رده‌وام، چێژێكى تایبه‌ت ده‌داته ژیان، ئه‌گه‌ر ژیانى كه‌سێك رزگار بكه‌ن، ژیانى كه‌سێك خۆشتر بكه‌ن، چیرۆكى خه‌باتى نه‌وه‌ى پێشخۆتان ده‌به‌نه ئاستێكى به‌رز و ئاینده‌یه‌كى رۆشنتر چاوه‌ڕوانتان ده‌بێت، خوێندنى باڵا باڵاتر ده‌كه‌ن ئه‌و كاته ئێوه سرووش و ئیلهام بۆ نه‌وه‌ى پاش خۆتان.
ئاماده‌بووانى به‌ڕێز
خوێندن و په‌روه‌رده، كۆڵكهى سه‌ره‌كى هه‌موو كۆمه‌ڵگایه‌كى سه‌ركه‌وتوون، كۆمه‌ڵگه و گه‌لان و وڵاتانى سه‌ركه‌وتوو، ئه‌وانه‌ن كه كوالێتى به‌رزى خوێندن و په‌روه‌رده‌یان هه‌یه.
ئێمه له هه‌رێمى كوردستان زیاتر له هه‌موو شتێك، پێویستیمان به بنه‌مایه‌كى پته‌وى خوێندن و په‌روه‌رده‌و پێگه‌یاندن و كوڵێتییهكى به‌رز و ئه‌و كه‌رته هه‌یه، پشتگیریمان بۆ خوێندنى باڵا‌و باشتر كردنى كه‌رتى په‌روه‌رده به گشتى، به‌رده‌وام ده‌بێت.
ده‌ستخۆشى له لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كان و سه‌رۆك وه‌زیران ده‌كه‌م، بۆ هه‌وڵ هه‌نگاوه‌كانیان له پێناو بره‌ودان له بوارى توێژینه‌وه‌و لێكۆڵینه‌وه‌ى زانستیدا،
خۆشحاڵین كهسهركردهى داهاتوو له زانكۆ پێدهگهینرێت و له‌هه‌موو بواره‌كاندا رۆڵى كاریگه‌ر ده‌بینن، ئه‌وانه‌ى ئه‌مڕۆ لێره‌و له زانكۆكانى دیكه‌ى هه‌رێمى كوردستان، به‌م كواڵێتییه به‌رزه خویێندن و پێگه‌یاندن ته‌واو ده‌كه‌ن و ده‌رده‌چن، ئه‌وانه سه‌ركرده‌ى ئاینده‌ن، داهاتووى وڵات له‌ده‌ست ئه‌واندایه، خواست و ئیراده‌یه‌كى جدیمان بۆ به‌ره‌و پێشبردن و به‌ره‌و پێشچوون و بوونیاتنانى كوردستانێكى به‌هێز هه‌یه، هه‌ر ئه‌و ئیراده بوو، وایكرد وێڕاى هه‌مو و سه‌ختى مه‌ترسییه‌كان، ئه‌م زانكۆیه له سه‌رده‌مى داعشدا دروست ببێت، ئه‌وه نیشانه‌یه‌ك و به‌ڵگه‌یه‌كى به‌هێزه بۆ گرنگیدان بهخوێدن..
خۆشحاڵم كه زانكۆ گرنگیدان به خوێندنى هه‌موو ئه‌و بواره زانستیانه‌دا بۆ ئه‌مڕۆ و داهاتووى كوردستان كه زۆر پێویستن، گرنگى به زانسته مرۆییه‌كان و بوارى ژینگه ده‌دات، زۆر گرنگه زانكۆ به پێى پێویستهكانى په‌ره پێبدات و ده‌رچووان ئاماده بكات.
ئاماده‌بووانى به‌ڕێز:
له‌م ده‌رفه‌ته‌دا ده‌مه‌وێ باسی عێراق و كوردستان به گشتى بكه‌م.
ئێستا كوردستان و عێراق به قه‌یرانێك تێده‌په‌ڕن، به‌ڵام بوونى نه‌خشه رێگایه‌كى رۆشن و ئیراده‌یه‌كى جیدى زامنى چاره‌سه‌ر و بۆ ئه‌و كێشه‌و هاوكارو یارمه‌تیده‌ر ده‌بن، بۆ ئارامى و سه‌قامگیری و له‌هه‌موو ناوچه‌كه‌دا، به‌سوود وه‌رگرتن له هه‌ڵه‌كانى رابردوو، به وازهێنانى لۆژیكى به‌سه‌رچووى به‌هێزى و بێهێزى، به گرتنه به‌ری روانگه‌یه‌كى نوێ له‌به‌ر رۆشنیایی ده‌ستوور و ئه‌و بنه‌ماو پره‌نسیپانه‌ى كه عێراقى نوێیان له‌سه‌ر دروستبوو، عێراق ده‌توانێت راسته‌ڕێ بكرێته‌وه، هه‌ر به‌و روانگه‌یه‌ش، به‌غداو هه‌ولێر پێكه‌وه بگه‌نه لێكتێگه‌یشتنێكى یه‌كجارى، كه كۆتایی به بگره‌و به‌رده‌ى نێوانیان بهێنرێت، بۆ سه‌رخستنى ئه‌و پڕۆسه‌یه، ده‌بێت ئێمه له‌ناوخۆی كوردستاندا یه‌كڕیزى و پێكه‌وه‌و هاوكارى پته‌و بكه‌ین، كه زامنى پاراستنى ده‌ستكه‌وته‌كان مافه دهستوورییهكانمانه، ته‌نانه‌ت كێشه‌ى خۆسه‌پاندن و بوونى ناڕه‌واى په‌كه‌كه‌ش،له‌هه‌رێمى كوردستان ده‌بێتبه هه‌ڵس و كه‌وتێكى كوردستانییانه‌ى هاوبه‌ش، به په‌رۆشى، بۆ به‌رژه‌وه‌ندى هه‌رێمى كوردستان و پارێزگارى له‌سه‌رو ماڵى هاووڵاتیان و دوورخستنه‌وه‌ى شه‌ڕ له هه‌رێمه‌كه‌مان وه‌ڵام بده‌ینه‌وه، ده‌بێت به‌یه‌ك ده‌نگ و به‌یه‌ك هه‌ڵویست، پێكه‌وه به په‌كه‌كه بڵێین بێڕێزى به ئیراده‌ى خه‌ڵكى هه‌رێمى كوردستان، له دامه‌زراوه شه‌رعییه‌كان و به‌رژه‌وه‌ندى و سه‌رو سامانى خه‌ڵك كوردستان نه‌ڕوانێت، ئه‌م شه‌ڕه بێهووده‌یه، له یه‌خه‌ى كوردستان دووری بخاته‌وه، رێز له سه‌روه‌ری عێراق و هه‌رێمى كوردستان ، له‌ده‌سه‌ڵاتدارى شه‌رعى كوردستان باپه‌ندى به یاساكانى بگرێت، چیتر نه‌بێته مایه‌ى له‌شكركێشى و زه‌ره‌رو زیانى كێشه‌ى سه‌ربازى بۆ گه‌لى كورد ستان، كه خۆی به‌ده‌ست كۆمه‌ڵێك كێشه‌و گرفته‌وه گیرۆده‌یه، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نابێت خاكى هه‌رێمى كوردستان و عێراق و سنووره‌كانى ، ببنه سه‌رچاوه‌ى هه‌ڕه‌شه‌و بۆ هێرش دژى وڵاتانى دراوسێ و تێكدانى ئاسایش و سه‌قامگیریان به‌كار بهێنرێت، حكومه‌تى فیدراڵى عێراقیش، ده‌بێت ئه‌ركى خۆی له پاراستنى ئاسایش و سه‌قامگیری وڵاتانى دراوسێ جێبه‌جێبكات.
له كۆتایی، دووباره پیرۆزبایی له ده‌رچووان ده‌كه‌م هیواى سه‌ركه‌وتن بۆ هه‌مووتان ده‌خوازم، لیره‌شه‌وه ، به‌تایبه‌تى به‌خێرهاتنى باڵیۆزى ئه‌مه‌ریكا ده‌كه‌م، كه له به‌غدا وه ته‌شریفى هێناوه، بۆ ئه‌وه‌ى له‌م ئاهه‌نگه له‌گه‌ڵ ئێمه به‌شدار بێت، سووپاسى هه‌موو لایه‌كتان ده‌كه‌م بۆ به‌شدار بوونتان، دیسانه‌وه پیرۆز بایی له‌و خۆشه‌ویستانه ده‌كه‌م كه ئه‌مڕۆ بڕوانامه وه‌رده‌گرن.
خودا پشت و په‌ناتان بێت