قه‌ڵادزێ.. دوو كه‌سی ده‌مامكدار كه‌سێك بریندار ده‌كه‌ن و پاره‌یه‌كى زۆریى لێده‌به‌ن
ئه‌و پاره‌یه بۆ قه‌رز لاى بووه، نیازى وابووه بیداته‌وه خاوه‌نه‌كه‌ى

K24 - هه‌ولێر:
پۆلیسى راپه‌ڕین بڵاویكرده‌وه، له بازاڕى قه‌ڵادزێ، دوو كه‌سی نه‌ناسراو هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر كاسبكارێك، بڕێكى زۆر پاره‌ى لێده‌به‌ن و دواتریش بۆ شوێنى نادیار هه‌ڵدێن.
پۆلیسى راپه‌ڕین رایگه‌یاند، ئه‌و كاسبكاره له‌نێو بازاڕى قه‌ڵادزێ، كه‌ره‌سته‌ى جوانكارى ئافره‌تان ده‌فرۆشێت و بڕى 42 هه‌زار و 700 دۆلارى ئه‌مه‌ریكى و 20 ملیۆن دیناریشى لێده‌دزن.
به‌پێى وته‌ى خاوه‌ن دوكانه‌كه، ئه‌و بڕه پاره‌یه بۆ قه‌رز لاى بووه، نیازى وابووه بیداته‌وه به خاوه‌نه‌كه‌ى، دواى ئه‌وه‌ى له ناو دوكانه‌كه‌ى كه‌مێك سه‌رقاڵ بووه، دوو كه‌سی ده‌مامكدار هێرشده‌كه‌نه سه‌رى و وێڕاى ئه‌وه‌ى كه بریندارى ده‌كه‌ن، پاره‌كه‌شى لێده‌دزن.
پۆلیسى راپه‌رین راشیگه‌یاندووه، دۆسییه‌ى لێكۆڵینه‌وه سه‌باره‌ت به‌م رووداوه كراوه‌ته‌وه، به‌ڵام تاوانباران تا ئێستا ده‌ستگیر نه‌كراون.
ك.ب