به‌غدا داوا له ئه‌وروپاییه‌كان ده‌كات چاودێری هه‌ڵبژاردنی گشتیی عێراق بكه‌ن
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق، فوئاد حوسێن، رایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی خوازیاره وڵاتانی یه‌كێتی ئه‌وروپا به‌شداری بكه‌ن له چاودێریكردنی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی گشتیی له عێراق.
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق، فوئاد حوسێن، رایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی خوازیاره وڵاتانی یه‌كێتی ئه‌وروپا به‌شداری بكه‌ن له چاودێریكردنی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی گشتیی له عێراق.
فوئاد حوسێن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق، له‌گه‌ڵ هاوتا هۆڵه‌ندییه‌كه‌ی سیكرد كاخ، له لۆكسۆمبۆرگ كۆبوویه‌وه و هه‌ردوولا باسیان له په‌یوه‌ندی نێوان عێراق و هۆڵه‌ندا كرد.
شاندی عێراق به‌شداره له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی كاروباری ده‌ره‌وه‌ی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتانی یه‌كێتی ئه‌وروپا.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق، له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاندووه، له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا فوئاد حوسێن خواستی عێراقی ده‌ربڕیوه بۆ به‌شداریكردنی یه‌كێتی ئه‌وروپا له چاودێریكردنی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی گشتیی له عێراق.
هه‌ردوو وڵات باسیان له‌وه‌شكردووه، له بواری مافی مرۆڤدا هاوكاری یه‌كدی بكه‌ن، به تایبه‌تی له میانی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی مافه‌كانی مرۆڤ له جنێڤ.