سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ باڵيۆزى ئه‌مه‌ريكا كۆبووه‌وه
دوای نيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له ماتيو توله‌ر باڵيۆزى ئه‌مه‌ريكا له عێراق كرد.
K24 – هه‌ولێر:
دوای نيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له ماتيو توله‌ر باڵيۆزى ئه‌مه‌ريكا له عێراق كرد.
له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا دۆخى عێراق و هه‌رێمى كوردستان و ناوچه‌كه به‌گشتى، په‌يوه‌ندييه‌كانى ئه‌مه‌ريكا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، مه‌ترسييه‌كانى تيرۆر و هه‌ڕه‌شه‌كانى داعش، هه‌ڵبژاردنه‌كانى پێشوه‌خته‌ى عێراق و داهاتووى پرۆسه‌ى سياسى له وڵات، رۆڵ و سياسه‌تى ئيداره‌ى تازه‌ى ئه‌مه‌ريكا له عێراق و رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست، تاوتوێ كران.
باڵيۆزى ئه‌مه‌ريكا دووپاتیكرده‌وه كه ئه‌مه‌ريكا له هاوبه‌شى و هاريكارى له‌گه‌ڵ هاوپه‌يمانه‌كان و دۆستانى له عێراق و ناوچه‌كه به‌رده‌وام ده‌بێت و له‌گه‌ڵ نێچيرڤان بارزانى هاوڕا بوو كه تيرۆر و مه‌ترسييه‌كانى داعش له عێراق و ناوچه‌كه هێشتا هه‌ڕه‌شه‌ى جددى و راسته‌قينه‌ن و هاريكارى و هه‌ماهه‌نگى و به‌رده‌واميى ئه‌ركى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تى، بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌يان پێويستن.
نێچيرڤان بارزانى پابه‌نديى ئه‌مه‌ريكاى به به‌رده‌واميى هاريكارى و هاوبه‌شى له‌گه‌ڵ هاوپه‌يمانه‌كانى له عێراق و ناوچه‌كه به په‌يامێكى گرنگ و مايه‌ى دڵنيايى له قه‌ڵه‌م دا و جه‌ختى له خواستى هه‌رێمى كوردستان به بره‌ودانى زياترى په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ريكا و فراوانكردنى بواره‌كانى هاريكارى و هاوبه‌شيى نێوانيان كرده‌وه.
له ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌كه‌دا باڵيۆزى ئه‌مه‌ريكا خۆشحاڵيى خۆى به ده‌رچوونى خولێكى ديكه‌ى زانكۆى ئه‌مه‌ريكيى كوردستان له دهۆك نيشان دا و پيرۆزبايى له ده‌رچووان كرد، هه‌روه‌ها پشتگيريى وڵاته‌كه‌ى له پرۆسه‌ى چاكسازى له وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه و هه‌نگاوه‌كانى يه‌كخستنى پێشمه‌رگه دووپات كرده‌وه.
به‌رنامه‌ى كارى سه‌ردانى باڵيۆزى ئه‌مه‌ريكا بۆ هه‌رێمى كوردستان و به‌سه‌ركردنه‌وه‌ى مه‌ڵبه‌ندێكى كهلهپوورى سريانى، پرۆسه‌ى په‌روه‌رده و خوێندنى باڵا له هه‌رێمى كوردستان، پێشهاته‌كانى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌كه بوو.