له عێراق 70 هه‌زار كارمه‌ندی ئه‌منی ده‌ركراو گه‌ڕێندراونه‌ته‌وه سه‌ر ئه‌ركه‌كانیان
وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق، رایگه‌یاند، 70 هه‌زار كارمه‌ندی ئه‌منی ده‌ركراو له ریزی هێزه ئه‌منییه‌كان گه‌ڕاونه‌ته‌وه سه‌ر ئه‌ركه‌كانیان.
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق، رایگه‌یاند، 70 هه‌زار كارمه‌ندی ئه‌منی ده‌ركراو له ریزی هێزه ئه‌منییه‌كان گه‌ڕاونه‌ته‌وه سه‌ر ئه‌ركه‌كانیان.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق، لیوا خالد ئه‌لمحنا رایگه‌یاند، ته‌نیا 7 هه‌زار ده‌ركراو ماوون و ئێستا هه‌وڵده‌درێت، كێشه‌كانیان چاره‌سه‌ر بكرێت.
له حوزه‌یرانی 2019ه‌وه، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌و كاته‌ی عێراق، عادل عه‌بدولمه‌هدی بڕیاری دابوو، سه‌رجه‌م ده‌ركراوه‌كانی ریزی هێزه ئه‌منییه‌كان بگه‌ڕێندرێنه‌وه سه‌ر ئه‌ركه‌كانیان.
ئه‌و كه‌سانه دوای داگیركردنی مووسڵ له لایه‌ن داعشه‌وه، له ریزی سوپا و هێزه ئه‌منییه‌كان رایانكردبوو و به‌و هۆیه‌وه ده‌ركرابوون.