یه‌كه‌یه‌كی دیكه خرایه‌وه سه‌ر وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه
فه‌رمانده‌یی هێزه‌كانی یه‌كه‌ی حه‌فتای پێشمه‌رگه هێزه‌كانی پشتیوانی دووی یه‌كه‌كه‌ی خسته ژێر فه‌رمانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌وه.
K24 – هه‌ولێر:
فه‌رمانده‌یی هێزه‌كانی یه‌كه‌ی حه‌فتای پێشمه‌رگه هێزه‌كانی پشتیوانی دووی یه‌كه‌كه‌ی خسته ژێر فه‌رمانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌وه.
فه‌رمانده‌یی یه‌كه‌كه، نامه‌یه‌كی ناردووه بۆ شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگە، تێیدا ئامادەیی فەرماندەیەکە بۆ وەزیری پێشمەرگە دەربڕاوه، کە هێزەکانی پشتیوانی دووی یەکەی حەفتا، بخرێتە سەر وەزارەتی پێشمەرگە.
وەزیری پێشمەرگە، ستایشی بڕیاری گەڕانەوەی هەردوو هێزەکانی پشتیوانی (یەک و دوو)ی یەکەکانی حەفتا و هەشتای كرد و داوای كرد، لە هەنگاوەکانی دادێت سەرجەم هێزەکان لەژێر چەتری وەزارەتی پێشمەرگەدا کۆببنەوە.
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه له‌و باره‌یه‌وه، رایگه‌یاندووه، هەنگاوی گەڕانەوەی هێزەکان بۆ سەر وەزارەتی پێشمەرگە لە ئەنجامی خێراترکردنی پڕۆسەی رێفۆرمی سەربازییە و ئاراستەی کاروانی چاکسازیش لە وەزارەتی پێشمەرگە بەردەوامی دەبێت.
هاوكات ئه‌مڕۆ ماتیۆ تولەر، باڵیۆزی ئەمه‌ریکا لەعێراق، لەمیانی دیداری لەگەڵ وەزیری پێشمەرگە، دەستخۆشی لەو هەنگاوانە کرد و رایگەیاند. دۆخی ئێستا و داهاتووی ناوچەکە، پێویستی بە یەککڕیزی و یەکگرتوی هێزێکی نیشتمانی تۆکمەی پێشمەرگە هەیە. لەمبارەیەشەوە هاوکاری و هەمەئاهەنگیەکانمان بۆ وەزارەتی پێشمەرگە بەردەوام دەبێت.