پۆلیسی هه‌ولێر: تۆمەتبارێكی مەترسیدار دەستگیر كرا
له‌كاتی ده‌ستگیركردنی به نارنجۆك رووبه‌ڕووی پۆلیس بووه‌ته‌وه

K24 - هه‌ولێر:
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هه‌ولێر رایگه‌یاند، "تۆمه‌تبارێكی مه‌ترسیدار" ده‌ستگیركرا و له كاتی دهستگیكردنیشی رووبه‌ڕووی هێزه‌كانی پۆلیس بووه‌ته‌وه.
بەشی پۆلیسی دەشتی هەولێر، بنكەی پۆلیسی دارەتوو، تۆمەتبارێكیان بە ناوی (هـ. ص. ا) دەستگیر كرد، كە بەپێی ماددە (495) لە یاسای سزادان، فەرمانی دەستگیركردنی هەبوو.
تۆمەتباری ئاماژەپێكراو، كە لە كاتی دەستگیركردنیدا رووبەڕووی هێزەكانی پۆلیس بووەوە و نارنجۆكێكی دەستی گرتە تیمەكانی پۆلیس، بەڵام خۆشبەختانە نەتەقییەوە و بێ زیان بوو، بۆیە هەر زوو هێزەكانی پۆلیس لێی هاتنە دەست و وێڕای دەستگیركردنی تۆمەتبار، دەستیان بەسەر دوو نارنجۆك و چەكێك و بڕێك ماددەی هۆشبەردا گرت.
لە ئێستادا تۆمەتباره‌كه رێكاری یاسایی بەرامبەر گیراوەتەبەر و دراوەتە دادگا.