لە 10 ساڵی داهاتوودا ژمارەی دانیشتووان 1.3 ملیۆن کەس زیاد دەبێت
دەستەی ئاماری هەرێمی کوردستان: ساڵی 2040 ژمارەی دانیشتووانی هەرێم لە 9 ملیۆن کەس نزیك دەبێتەوە

K24 - ههولێر:
بە گوێرهی ئامارەکانی دەستەی ئاماری هەرێمی کوردستان، پێشبینی دهكرێت لە 10 ساڵی داهاتوودا، ژمارەی دانیشتووانی هەرێم 1 ملیۆن و 300 هەزار کەس زیاد بکات، تا 20 ساڵی داهاتووش دەگاتە 2 ملیۆن و 700 هەزار کەس.
بەپێی ئەم ئامارانەی لەلایەن دەستەی ئاماری هەرێمی کوردستانەوە دەخرێتەڕوو، لە 10 ساڵی داهاتوودا، ژمارەی دانیشتووانی هەرێم 1 ملیۆن و 300 هەزار کەس زیاد دەکات، تا 20 ساڵی داهاتووش دەگاتە 2 ملیۆن و 700 هەزار کەس.
بەم جۆرە تا ساڵی 2040 ژمارەی دانیشتووان لە 6 ملیۆن و 200 هەزار کەسەوە دەگاتە نزیکەی 8 ملیۆن و 800 هەزار کەس.
سیروان محەمەد، سەرۆکی دەستەی ئاماری هەرێمی کوردستان گوتی: "پێشتر راپۆرتی پێشبینی ژمارهی دانیشتووانمان كردبوو تا ساڵی 2020، له ماوهی رابردووشدا لهگهڵ رێكخراوی نهتهوهیهكگرتووهكان بۆ دانیشتووان، ههوڵماندا راپۆرتێكی شیكاری بۆ ژمارهی دانیشتووان رێكبخهین، بهمهبهستی زانینی پێشهاتهكان كه له 10 ساڵی داهاتوو دێنه بهردهممان، دواتریش له 20 ساڵی داهاتوو، دوای ئهمه لهگهڵ وهزارهته پهیوهندیدارهكانی حكومهتی ههرێم تاوتوێی دهكرێت".
لە راپۆرتەکەی دەستەی ئاماردا هاتووە، تا ساڵی 2040 بۆ هەر 100 مێیەک، رێژەی نێر دەگاتە 102، کە ئێستا 101ـە، تەمەنی مام ناوەندیش بۆ ساڵی 2040 لە 28 ساڵه، کە ئێستا 22 ساڵە، ئەمەش بە دڵی رێکخراوەی نەتەوەیەکگرتووەکانە، کە چینی گەنجان زیاد دەبن.
ریتا کۆڵۆمبیا، بەرپرسی رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ دانیشتووان لە عێراق گوتی: "لە راستیدا ئەوەی تێبینیمان کرد، گەنجان لە هەرێمی کوردستان گەشەیان سەندووە، ئەمەش ئاماژەیەکی ئەرێنییە، کە چینی گەنجان زۆر بووە، وەک هەلێکیشە بۆ گەنجان لە بازاڕی کاردا، پێویستیشە سیاسەتێکی گرنگ دابڕژرێت بۆ ئەوەی بەردەوام بێت، پێویستە کەرتی پەروەردە بەشێوەیەکی باش لەگەڵ کارامەیی گەنجان بگونجێنرێت، بە مەبەستی کارکردنیان لە بازاری کاردا".
لێکۆڵینەوەکانی دەستەی ئامار گەیشتووەتە ئەو دەرئەنجامەی، کە بۆ ساڵی 2040 ژمارەی پێشبینیکراوی لەدایکبووان دەبێتە 168 هەزار و 635 کەس، کە ئێستا 153 هەزار و 76 کەسە، هەروەها ژمارەی پێشبینیکراوی مردووان بۆ ساڵی 2040 دەبێتە 38 هەزار و 551 کەس، کە ئێستا 26 هەزار و 611 کەسە.
د.ی