نێچیرڤان بارزانی و شا عەبدوڵڵا چەند پرسێک تاوتوێ دەکەن
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە ئوردنە
K24 – هەولێر:
نيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 2021/6/23 شا عه‌بدوڵڵاى دووه‌م، پادشاى شانشينى ئوردنيى هاشمى، له كۆشكى حوسهينييه له عه‌ممان، پێشوازى له نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان كرد.
له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا كه شازاده فه‌يسه‌ڵ بن حسێن و سه‌رۆك وه‌زيران و وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئوردن ئاماده‌ى بوون، په‌يوه‌ندييه‌كانى ئوردن و هه‌رێمى كوردستان تاوتوێ كران و هه‌ردوولا جه‌ختيان له پته‌وكردنی ئه‌و په‌یوه‌ندیانه له هه‌موو بواره‌كاندا كرده‌وه، هه‌روه‌ها دوايين پێشهاته‌كانى عێراق و ناوچه‌كه‌يان باس كرد و شا عه‌بدوڵڵا پشتگيرى ئوردونى بۆ عێراق دووپات كرده‌وه.
هه‌ردوولا داكۆكييان له پێويستيى پته‌وكردن و يه‌كخستنى هه‌وڵه نێوده‌وڵه‌تى و ههرێمييهكان له چوارچێوه‌ى ستراتيژێكى گشتگيردا بۆ شه‌ڕى دژى تيرۆر و توندڕه‌وى و كارى هاوبه‌ش بۆ پته‌وكردنى ئارامى و سه‌قامگيرى له ناوچه‌كه‌دا كرده‌وه، هه‌روه‌ها باسيان له لێكه‌وته‌كانى په‌تاى ڤايرۆسى كۆرۆنا به‌تايبه‌تى له بوارى ئابووريدا، كرد.
نێچيرڤان بارزانى پێزانينى بۆ رۆڵى شا عه‌بدوڵڵاى دووه‌م و شانشينى ئوردن له پشتگيرى به‌رده‌وامى هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕى و ئاماژه‌ى به په‌يوه‌نديى مێژووييى هه‌ردوولا كرد، ئاماده‌یى هه‌رێمى كوردستانيشى ده‌ربڕى بۆ ئه‌وه‌ى له هه‌موو بواره‌كانى جێى بايه‌خى هاوبه‌شدا هاريكارى له‌گه‌ڵ ئوردن بكات و جه‌ختى له گرنگيى به‌ره‌وپێشبردن و فراوانكردنى بواره‌كانى هاريكاريى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ ئوردن، كرده‌وه.
عەمار نەجمەدین، نێردراوی کوردستان24 بۆ عەممان رایگەیاند، سەردانەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ کۆتایی دێت و تەنها لەگەڵ شا عەبدوڵڵا دیداری دەبێت.