داواى به پارێزگاكردنى چه‌ند قه‌زايه‌كى نه‌ينه‌وا ده‌كرێت
بەشار کیکی سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای موسڵ پێیوایە بۆ باشترکردنی رەوشی ئەو ناوچەیە، تەلەعفەر و دەشتی نەینەوا و شنگال بکرێن بە پارێزگا.
K24 – هه‌ولێر:
ماوه‌یه‌كه باس له رزگاركردنی شارى مووسڵ ده‌كرێت و له‌و باره‌يه‌وه بۆچوونی جیاواز له‌ناو پێكهاته‌كانی ئه‌و شاره‌دا هه‌یه، ئاخۆ دوای پرۆسه‌ی رزگاركردن، چۆن به‌یه‌كه‌وه بژین، بەشار کیکی سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای موسڵ پێیوایە بۆ باشترکردنی رەوشی ئەو ناوچەیە، تەلەعفەر و دەشتی نەینەوا و شنگال بکرێن بە پارێزگا.
ئەندامێکی ئەنجوومەنی ئەو پارێزگایە لەو بڕوایەدایە دوای رزگارکردنی مووسڵ ژیان لەو پارێزگایە بۆ پێکهاتەکان ئەستەم دەبێت.