به فه‌رمی یوێفا بڕیارێكی نوێی ده‌ركرد

فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئه‌ورووپا یاسای گۆڵ له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی ركابه‌ر له هه‌موو خول و پاڵه‌وانێتییه‌كانی یانه‌كان هه‌ڵوه‌شانده‌وه، به‌مه‌ش گۆڵكردن له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆت و له نێو یاریگه‌ی خۆت هیچ جیاوازییه‌كی بۆ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی ئه‌نجامه‌كان نابێت.
یوێفا له به‌یاننامه‌یه‌كدا پێش ده‌ستپێكردنی وه‌رزی 2021 ـ 2022ـی پاڵه‌وانێتییه‌كانی ئه‌ورووپا بڕیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی یاسای گۆڵكردنی له ده‌ره‌وه‌ی تیپی ركابه‌ر ده‌دا و و رایگه‌یاندووه كه ئه‌و یاسایه له‌مه‌ودا كاری پێ ناكرێت و هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه.
یوێفا له به‌یاننامه‌كه‌یدا نووسیویه‌تی: ئه‌گه‌ر دوو تیپ له پاڵه‌وانێتییه‌كی ئه‌ورووپا له یاریی چوون و گه‌ڕانه‌وه‌دا ژماره‌ی گۆڵه‌كانیان یه‌كسانبوون، بۆ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی ئه‌نجامه‌كه كار به یاسای گۆڵ ناكرێت، به‌ڵكو هه‌ردوو تیپ له رێگه‌ی دوو نیوه‌ی زیادكراوی 15 خوله‌كی به‌رده‌وامی به یارییه‌كه‌یان ده‌ده‌ن، ئه‌گه‌ر یارییه‌كه هه‌ر به یه‌كسانبوون كۆتایی هات له رێگه‌ی لێدانه یه‌كلاكه‌ره‌وه‌كان له‌سه‌ر خاڵی سزا ئه‌نجامه‌كه یه‌كلایی ده‌كه‌نه‌وه.
ئه‌لێكسانده‌ر چێفێرینی سه‌رۆكی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئه‌ورووپا له لێدوانێكدا له باره‌ی لابردنی یاسای گۆڵ ده‌ڵێت: له‌مه‌ودوا ئه‌و تیپه‌ی له نێو یاریگه‌ی خۆی یاری ده‌كات جۆرێك له گه‌رموگوڕی به دۆخی هێرشبه‌ری ده‌دات، چونكه پێشتر به‌هۆی ئه‌م یاسایه تیپه‌كان له نێو یاریگه‌ی خۆیان له هێرشبردن ساردوسڕبوون، له ترسی ئه‌م یاساییه ئامانجی یه‌كه‌میان پاكراگرتنی گۆڵه‌كه‌یان بوو، كه‌متر هێرشیان ده‌برد، چونكه ده‌یانزانی ئه‌گه‌ر گۆڵێكیان له نێو یاریگه‌ی خۆیان لێ بكرێت دواتر ئه‌ركیان له یاریی گه‌رانه‌وه قورس ده‌بێت، ئیتر له‌مه‌ودوا یانه‌كان ئاوها بیرناكه‌نه‌وه و جیاوازی له نرخی گۆڵه‌كان نابێت.
بڕیاری كارپێكردن به یاسای گۆڵ له‌وه‌ته‌ی ساڵی 1965ـه‌وه په‌یڕه‌و ده‌كرێت كه تێیدا گۆڵێك له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆت به 2 گۆڵ هه‌ژمار ده‌كرا، به‌مه‌ش دوای 57 ساڵ بۆ یه‌كه‌مجار له وه‌رزی داهاتووی پاڵه‌وانێتییه‌كانی ئه‌ورووپا ئه‌م بڕیاری یاسای گۆڵه هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه و كاری پێ ناكرێت.
