ئیسرائیل: ماسك له شوێنه داخراوه‌كان ده‌بێت به‌كار بهێنرێت
نیوه‌ى دانیشتوان ئیسرائیل دوو ژه‌م ڤاكسینیان وه‌رگرتووه
K24- هه‌ولێر:
دواى دووباره به‌رزبوونه‌وه‌ى ژماره‌ى تووشبوان به ڤایرۆسى كۆرۆنا، وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ئیسرائیل بڵاویكرده‌وه،پێویسته دووباره ماسك له شوێنه داخراوه‌كان به‌كار بهێنرێت.
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ئیسرائیل راشیگه‌یاند، وێڕاى ئه‌وه‌ى نیوه‌ى دانیشتوانی ئیسرائیل دوو ژه‌م ڤاكسینیان وه‌رگرتووه، به‌ڵام ده‌بێت ماسك له شوێنه داخراوه‌كان ببه‌ستن، ته‌نها له‌ماڵه‌وه نه‌بێت، چونكه ژماره‌ى تووشبووان دووباره به‌رزبووه‌ته‌وه.
ئیسرائیل، له هه‌ڵمه‌تێكى فراوان، ملیۆنان ژه‌مه ڤاكسینى ڤایزه‌رى بۆ هاوڵاتیانى به‌ده‌ستهێنا، به رێژه‌ى 55%، دانیشتوانى ئه‌و وڵاته دوو ژه‌م ڤاكسینیان وه‌رگرتووه.
تا ئێستا له ئیسرائیل، 6هه‌زار و 420 كه‌س به‌هۆی كاریگه‌رییه‌كانى ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه.
ک.ب