پڕۆژە یاسای بودجەی 2021ی کوردستان لە قۆناغی کۆتاییە
لەسەر بنەمای یاسای بودجەی عێراق ئامادەکراوە

K24 - ههولێر:
لە پڕۆژەیاسای بودجەی هەرێمی کوردستان ئاماژە بە 200 ملیار دیناری مانگانەی بەغدا نەکراوە، بەڵکو پشتی بەستووە بە بەشی تەواوی هەرێمی کوردستان لە بودجەی گشتی عێراق، چونکە وەک "مستەفا کازمی" ئاماژەی بۆ کرد، ئەم بڕە پشکی هەرێمی کوردستان نییە، بەڵكو پێشینەیەکە بۆ دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان. لە پڕۆژەیاساکە خەرجی و داهاتی هەرێمی کوردستان لەسەر بنەمای داهاتی نەوت و ناوخۆ و بەشە بودجەی هەرێمی کوردستان لە بودجەی گشتی عێراق دیاریکراوە.
پڕۆژەیاسای بودجە لە قۆناغەکانی کۆتاییدایە، چاوەڕێ دەکرێت لە ئایندەیەکی نزیکدا، لە ئەنجومەنی وەزیران پەسهند بکرێت و رەوانەی پەرلەمانی کوردستان بکرێت، لە پڕۆژە یاسایەکە خەرجی و داهاتی هەرێمی کوردستان لەسەر بنەمای داهاتی نەوت و ناوخۆ و بەشە بودجەی هەرێمی کوردستان لە بودجەی گشتی عێراق دیاریکراوە.
جوتیار عادل، گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان گوتی: "پڕۆژهیاسای بودجهی كوردستان ئاماده كراوه، بهپێی ئهو داهات و خهرجی و كورتهێنانهی، كه 11.4 ترلیۆن دیناره و وهكو پشكی ههرێم له یاسای بودجهی عێراق، ئهوهی دیكه داهاتی ناوخۆیه، ههنگاوی باش نراوه و پێشبینی دهكهم له ماوهیهكی كورتدا پهسهند بكرێت و رهوانهی پهرلهمانی كوردستان بكرێت".
پڕۆژەیاسایەکە دوای پەسهندکردنی له ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، رەوانەی پەرلەمانی کوردستان دەکرێت و لەلایەن دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانەوە ئاراستەی لێژنەی دارایی دەکرێت، محەمەد ئێلخانی، بڕیاردەی لیژنەی دارایی پەرلەمانی کوردستان ئاماژهی بهوه كرد، هەوڵ دەدەن بە زووترین کات راپۆرتی خۆیان ئامادە بکەن، بۆ ئەوەی پڕۆژەیاسایەکە لە پەرلەمانەوە پەسهندبکرێت.
لە پڕۆژەیاسای بودجەی هەرێمی کوردستان ئاماژە بە 200 ملیار دیناری مانگانەی بەغدا نەکراوە، بەڵکو پشتی بەستووە بە بەشی تەواوی هەرێمی کوردستان لە بودجەی عێراق، چونکە وەک "مستەفا کازمی" ئاماژەی پێکردووه، ئەم بڕە پشکی هەرێمی کوردستان نییە، بەڵكو پێشینەیەکە بۆ دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانه، دواتر لەکاتی جێبەجێکردنی یاسایەکە لە بەشی هەرێمی کوردستان دەبڕدرێت.
د.ی