حەشدی شەعبی نمایشی چەکداری دەستپێکرد

مستەفا کازمی ئامادەی رێوڕەسمی یادی دامەزراندنی حەشد دەکات

نمایشی چەکداری حەشدی شەعبی
نمایشی چەکداری حەشدی شەعبی

K24 - هەولێر

حەشدی شەعبی، لە ساڵیادی دامەزراندنی دا نمایشی چەکداری لە دیالە دەستپێکرد و سەرۆک وەزیران و ژمارەیەک لە بەرپرسانی حکومەتی عێراق بەشداری دەکەن.

لە ساڵیادی دامەزراندنی حەشدی شەعبی، ئەمڕۆ 26/6/2021، بە ئامادەبوونی مستەفا کازمی، فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق، فالح فەیاز سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی، عوسمان غانمی وەزیری ناوخۆ، جومعە عناد وەزیری بەرگری، قاسم ئەعرەجی راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق و ژمارەیەک فەرماندەی سەربازی و ئەمنی، گرووپەکانی حەشدی شەعبی، نمایشی چەکدارییان لە سەربازگەی ئەشرەف لە پارێزگای دیالە دەستپێکرد.

بەگوێرەی هەندێک دەزگای میدیایی عێراقیش، عەلی سیستانی گەورە مەرجەعی شیعەکان، داوای لە گرووپە چەکدارەکان کردووە بەشداری نمایشەکە نەکەن.

حەشدی شەعبی لە ساڵی 2014، عەلی سیستانی فەتوای دامەزراندنی حەشدی شەعبی دا و ساڵی 2015 حەشد بە فەرمی دامەزرا. بەهۆی نزیکی لە ئێران و چەند کردەیەکی سەربازی دژی هاوپەیمانان، ژمارەیەک لە گرووپە چەکدارەکانی حەشد لەلایەن ئەمەریکاوە خراونەتە ناو لیستی تیرۆر.

Fly Erbil Advertisment