وەزیری تەندروستی: یاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان چووەتە بواری جێبەجێکردن

لە رۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان، دیدارێکی زانستی و هۆشیاری و کۆمەڵایەتی لە هەولێر بەڕێوەدەچێت

د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان
د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان

K24 - هەولێر

د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، یاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان چوەتە بواری جێبەجێکردن و بەشێکی تایبەت لە کۆنتڕۆڵی جۆری تایبەت بە ماددە هۆشبەرەکان دەکرێتەوە.

ئاشکراشی کرد، لە ئایندەیەکی نزیکدا ناوەندێکی تایبەت بە چارەسەری توشبووانی ماددە هۆشبەرەکان بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی دەکرێتەوە.

ئەمڕۆ 26/6/2021، لە رۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان، لەژێر ناوی ( ژیان خۆشترە با دووربین لە ماددەهۆشبەرەكان) دیدارێکی زانستی و هۆشیاری و کۆمەڵایەتی لە هەولێر بەڕێوەدەچێت.