به‌هۆی كڕینی موڵك له‌لایه‌ن هاووڵاتیانی عه‌ره‌به‌وه له هه‌رێمی كوردستان مه‌ترسی گۆڕانی دیمۆگرافیا له‌ئارادایه
جه‌لال محه‌مه‌د ئه‌مین: ئێستا پێكهاته‌ی عه‌ره‌ب رێژه‌ی 10%ی ژماره‌ی دانیشتوانی هه‌رێمی كوردستان پێكده‌هێنن و ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه له داهاتوودا ئه‌و رێژه‌یه به‌رزتر ببێته‌وه
K24- هه‌ولێر:
جه‌لال محه‌مه‌د ئه‌مین، بڕیارده‌ری لیژنه‌ی یاسایی له په‌رله‌مانی كوردستان له‌باره‌ی كڕینی موڵك له‌لایه‌ن هاووڵاتییانی عه‌ره‌به‌وه له هه‌رێمی كوردستان گوتی: له‌ڕووی یاساییه‌وه هیچ ده‌قێك نییه كه كڕینی موڵك له لایه‌ن هاووڵاتییانی عه‌ره‌به‌وه له پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان قه‌ده‌غه بكات، چونكه له‌ڕووی یاساییه‌وه هه‌ر هاووڵاتییه‌كی كوردیش ده‌توانێت موڵك له هه‌ر پارێزگایه‌كی دیكه‌ی باشوور و ناوه‌ڕاستی عێراق بكڕێت.
مه‌رجه‌كانی كڕینی موڵك له‌لایه‌ن هاووڵاتیانی عه‌ره‌به‌وه له هه‌رێمی كوردستان:
ئه‌م گوتانه‌ی بڕیارده‌ری لیژنه‌ی یاسایی له په‌رله‌مانی كوردستان له‌كاتی به‌شداریكردنی له بڵاوكراوه‌ی دهنگوباسی كوردستان24ـدا هاتوون و دووپاتیكرده‌وه، "رێكاره‌كان بۆ كڕینی موڵك له هه‌رێمی كوردستان بۆ هاووڵاتییانی عه‌ره‌بیش وه‌ك هه‌ر هاووڵاتییه‌كی دیكه‌ی كورده، ته‌نانه‌ت ئه‌وه نه‌بێت كه هه‌ندێك رێكاری ئه‌منی زیاتر به‌رامبه‌ر هاووڵاتییانی عه‌ره‌ب ده‌گیرێنه‌به‌ر، ئه‌ویش بۆ ئه‌وه‌ی دڵنیا بن له‌وه‌ی كه ئه‌و هاووڵاتییه عه‌ره‌به‌ی موڵك له هه‌رێمی كوردستان ده‌كڕێت، په‌یوه‌ندی به هیچ گرووپێكی تیرۆرستییه‌وه نییه، نه له رابردوو و نه له ئێستاشدا و ده‌بێت له‌وه‌ش دڵنیا ببنه‌وه كه خۆی و خانه‌واده‌كه‌ی ده‌توانن له هه‌رێمی كوردستان بژین و هیچ زیانێكیان بۆ سه‌ر ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان نابێت".
گوتیشی: "ئه‌و رێكارانه له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی هه‌ر ناوچه‌یه‌ك ده‌گیرێنه‌به‌ر كه موڵكه‌كه له سنووری ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه به‌و هاووڵاتییه ده‌فرۆشرێت".
مه‌ترسییه‌كانی فرۆشتنی موڵك به هاووڵاتییانی عه‌ره‌ب بۆ سه‌ر گۆڕینی دیمۆگرافیای هه‌رێمی كوردستان:
جه‌لال محه‌مه‌د ئه‌مین له درێژه‌ی قسه‌كانیدا بۆ كوردستان24 گوتی: "جگه له دیوه یاساییه‌كه‌ی فرۆشتنی موڵك به هاووڵاتیانی عه‌ره‌ب، چه‌ند دیوێكی دیكه‌ی هه‌یه، كه پێشبینی ده‌كرێت زیانی بۆ سه‌ر داهاتووی هه‌رێمی كوردستان هه‌بێت، یه‌كێك له‌و ره‌هه‌ندانه‌ش ئه‌وه‌یه، كه به‌هۆی كڕینی موڵك له‌لایه‌ن هاووڵاتیانی عه‌ره‌به‌وه نرخی خانوبه‌ره و موڵك له هه‌رێمی كوردستان به‌رز ده‌بێته‌وه، به‌مه‌ش هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان ناتوانن موڵك بۆ خۆیان بكڕن. زیانێكی دیكه‌ش ئه‌وه‌یه، كه ئه‌گه‌ری گۆڕانی دیمۆگرافیا له‌ئارادایه، به‌تایبه‌ت كه ئێستا پێكهاته‌ی عه‌ره‌ب رێژه‌ی 10%ی ژماره‌ی دانیشتوانی هه‌رێمی كوردستان پێكده‌هێنن، ئه‌مه‌ش ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی هه‌یه له داهاتوودا ئه‌و رێژه‌یه زیاتر بێت و ئه‌و كاتیش ئه‌گه‌ر ریفراندۆمێك له هه‌ر شارێك له شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان بكرێت، ده‌نگی ئه‌وانیش كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئه‌نجامه‌كان ده‌بێت".
هۆكاری بهلێشاوهاتنی عه‌ره‌ب بۆ هه‌رێمی كوردستان:
هه‌وره‌ها گوتی: "به‌به‌رارود له‌گه‌ڵ شاره‌كانی دیكه‌ی باشوور و ناوه‌ڕاستی عێراق، هه‌رێمی كوردستان له‌ڕووی ئه‌منییه‌وه زۆر باشتره، له‌ڕووی خزمه‌تگوزاریشه‌وه هه‌رێمی كوردستان پێشكه‌وتنێكی زۆر زیاتری به‌خۆیه‌وه بینیوه، ئه‌مه‌ش وایكردووه، له‌ڕووی ئه‌منی، خزمه‌تگوزاری، خۆشگوزه‌رانی، سیسته‌م و دسپلینه‌وه جیاوازییه‌كی زۆر له‌نێوان هاووڵاتییانی هه‌رێمی كوردستان و پارێزگاكانی دیكه‌ی عێراقدا به‌دی بكرێت، ته‌نانه‌ت له‌ڕووی راییكردنی كاروباره ئیدارییه‌كانیش جیاوازییه‌كی زۆر له نێوان پارێزگاكانی هه‌رێم و باشوور و ناوه‌ڕاستی عێراقدا هه‌یه، كه دواجار ئه‌م هۆكارانه هه‌موویان بوونه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی هاووڵاتییانی عه‌ره‌ب به لێشاو روو له هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن".
پلانی هه‌رێمی كوردستان له داهاتوودا بۆ رێگریكردن له‌و مه‌ترسییه:
له وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌شدا كه تاچه‌ند هه‌رێمی كوردستان ده‌توانێت سوود له‌و خاڵه‌ی بڕیاری دادگای فیدراڵ ببینێت كه ده‌ڵێت: "كڕینی موڵك له هه‌ر ناوچه‌یه‌كی عێراق ببێته هۆی گۆڕینی دیمۆگرافیای ئه‌و ناوچه‌یه، ئه‌وا كڕینی موڵك له‌و ناوچه‌یه قه‌ده‌غه ده‌كرێت"؟ ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی كوردستان دووپاتی كرده‌وه، "ئه‌و بڕیاره‌ی دادگای فیدراڵ سه‌نگ و گرنگی خۆی هه‌یه، به‌ڵام كێشه‌كه له‌وه‌دایه كه زۆرجار ئێمه كیشه‌مان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی به‌غدا له‌سه‌ر ئه‌وه هه‌یه، كه ئه‌وان پابه‌ندی ده‌ستوور و بڕیاره‌كانی دادگای فیدراڵ نابن و وه‌ك چۆن له رابردووش‌دا ئێمه‌یان له به‌شه بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان بێبه‌ش كرد، ده‌كرێت به بڕیارێكی سیاسی ئه‌م مامه‌ڵه‌یه‌ش له‌گه‌ڵ ئێمه یه‌كلایی بكه‌نه‌وه، بۆیه من له‌و باوه‌ڕه‌دام، كه پێویسته هه‌ندێك مه‌رجی قورس‌تر دابنرێن و به شێوازێك له شێوازه‌كان رێگری له‌وه بكرێت، كه به‌و شێوازه به‌ربڵاو و ره‌هایه تیتوانن موڵك له هه‌رێمی كوردستان بكرن".
پلانی په‌رله‌مان بۆ دانانی مه‌رجی قورس بۆ كڕینی موڵك له‌لایه‌ن هاووڵاتییانی عه‌ره‌به‌وه له هه‌رێمی كوردستان:
جه‌لال محه‌مه‌د ئه‌مین دووپاتیكرده‌وه، "ئێمه له په‌رله‌مانی كوردستان دوو جۆر میكانیزممان هه‌یه بۆ ده‌ركردنی هه‌ر یاسایه‌ك، یه‌كه‌میان ئه‌وه‌یه كه له‌لایه‌ن خودی په‌رله‌مانتاران و فراكسیۆنه‌كانی ناو په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه به پڕۆژه‌یه‌ك پێشكه‌ش بكرێت و دواتر بكرێته یاسا و حكومه‌ت جێبه‌جێی بكات. میكانیزمی دووه‌میش ئه‌وه‌یه، كه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌كوێدا هه‌ستی به مه‌ترسی كرد، پڕۆژه‌یه‌ك له‌وباره‌یه‌وه پێشكه‌ش بكات و له په‌رله‌مان ره‌وایه‌تی پێ بدرێت، بۆ ئه‌وه‌ی له‌ڕێگه‌ی یاسایێكهوه رێگری له‌و حاڵه‌ته بكرێت، بۆیه من پێموایه هه‌رچی زووه ئه‌ركی په‌رله‌مان و حكومه‌تی كوردستانه پڕۆژه‌یه‌ك پێشكه‌ش به په‌رله‌مان بكه‌ن و په‌له‌ی لێ بكرێت، بۆ ئه‌وه‌ی ببێته یاسا، كه رێگری له كڕینی موڵك له‌لایه‌ن هاووڵاتینی پارێزگاكانی دیكه‌ی عێراقه‌وه له هه‌رێمی كوردستان بكرێت به‌و شێوه به‌ربڵاوه‌ی كه ئێستا هه‌یه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ده‌بێت مه‌رج و رێكاره‌كان قورس‌تر بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی له ئاینده‌دا به زیان بۆ هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان نه‌شكێته‌وه".
جگه له خانوبه‌ره، كاریگه‌ری فرۆشتنی زه‌وییه كشتوكاڵییه‌كان له هه‌رێمی كوردستان به هاووڵاتیانی عه‌ره‌ب چییه؟
بڕیارده‌ری لیژنه‌ی یاسایی له په‌رله‌مانی كوردستان جه‌ختیشیكرده‌وه، "كڕینی زه‌وییه كشتوكاڵییه‌كان له‌لایه‌ن هاووڵاتیانی عه‌ره‌به‌وه، زیان به كه‌رتی كشتوكاڵ و جووتیارانی هه‌رێمی كوردستان ده‌گه‌یه‌نێت، له ئاینده‌شدا كاریگه‌ری له‌سه‌ر گۆڕینی دیمۆگرافیای ناوچه‌كان ده‌بێت، ئه‌مه‌ش مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌یه، بۆیه هیوادارین ئێمه وه‌ك په‌رله‌مانی كوردستان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێم هه‌ماهه‌نگی بكه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی پڕۆژه‌یه‌ك بكه‌ینه یاسا، تاوه‌كو بتوانین له‌ڕێگه‌یه‌وه رێگری له‌و مه‌ترسییه بكه‌ین".
H.B