ئیسرائیل: له‌گه‌ڵ واشنتن ناكۆكین
هه‌موو هه‌ڵه‌كانى ئیداره‌ى پێشوو (وه‌ك ئاماژه بۆ ئیداره‌ى ناتانیاهۆ و تره‌مپ) چاره‌سه‌ر ده‌كه‌ین
K24- هه‌ولێر:
یائیر لابید، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئیسرائیل، تایبه‌ت به دۆسییه‌ى ناووكى ئێران، رایگه‌یاند، له‌گه‌ڵ واشنتن ناكۆكین.
له سه‌روبه‌ندى كۆبونه‌وه‌ى یائیر لابید، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ى ئیسرائیل و ئه‌نتۆنى بلینكن، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا، له رۆما، لابید گوتى: ئیسرائیل تێبینى له‌سه‌ر رێككه‌وتنى دۆسییه‌ى ناووكى ئێران هه‌یه، خۆشى لێى ده‌پارێزێت .
راشیگه‌یاند، ده‌بێت به وردییه‌وه چاره‌سه‌رى ناكۆكییه‌كان بكرێت، نه‌وه‌ك له كۆنگره رۆژنامه‌نووسییه‌كان باسى ئه‌و بابه‌ته بكرێت، هه‌موو هه‌ڵه‌كانى ئیداره‌ى پێشوو (وه‌ك ئاماژه بۆ ئیداره‌ى ناتانیاهۆ و تره‌مپ) چاره‌سه‌ر ده‌كه‌ین.
ئه‌نتۆنى بلینكن، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا گوتى: ئێمه و ئیسرائیل هاوبه‌ش و هاوپه‌یمانى له مێژینه‌ین، هاوكارى و هه‌ماهه‌نگیمان به‌رده‌وام ده‌بێت.
ک.ب