تاڵیبان گه‌مارۆی شارێكی باكووری ئه‌فغانستانی دا
تاڵیبانه‌كان ده‌ستیان گرت به‌سه‌ر ده‌روازه‌ی سه‌ره‌كی ئه‌فغانستان له‌گه‌ڵ تاجیكستاندا
K24 – هه‌ولێر:
له ئه‌فغانستان شه‌ڕه. له ناوچه دووره ده‌سته‌كان، بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان ته‌نگی به هێزه حكومه‌تییه‌كان هه‌ڵچنییوه. به هۆی شه‌ڕه‌وه له باكووری وڵاته‌كه، هه‌زاران خێزان ئاواره و ده‌ربه‌ده‌ر بوون.
پێنج هه‌زار خێزانی ئه‌فغانی به هۆی شه‌ڕی چه‌ند رۆژه‌ی سوپا و تاڵیبانه‌وه، ناچار بوون له قندووزی باكووری وڵاته‌كه‌یان ره‌و بكه‌ن و ماڵ و حاڵیان به‌جێبهێڵن.
هێزه‌كانی تاڵیبان، گه‌مارۆی شاری قندووزیان داوه. له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی سه‌ر به كابووڵ رووبه‌ڕووی یه‌كدی بوونه‌ته‌وه.
له ساڵانی رابردوودا بۆ ماوه‌ی كورت دووجار بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان كۆنترۆڵی شاره‌كه‌ی كردبوو. ئێستاش ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه ده‌ستیگرتووه به‌سه‌ر ده‌وروبه‌ری شاره‌كه و ده‌روازه‌ی هاوسنووریی له‌گه‌ڵ تاجیكستاندا.
غولام ساكی ره‌سووڵی، به‌رپرسی كاروباری ئاواره‌كان له قندووز، رایگه‌یاند، خه‌ڵكه‌كه به‌ره‌و كابووڵ و ویلایه‌ته‌كانی دیكه ره‌ویان كردووه.
هه‌ندێكی دیكه له خه‌ڵكه ئاواره‌كه چوونه‌ته بینای قوتابخانه‌یه‌كی شاره‌كه و له‌وێ له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانه‌وه خواردنیان بۆ دابین ده‌كرێت.
ماوه‌ی مانگێكه له سنووری ویلایه‌تی قندووز شه‌ڕه و چه‌كدارانی تاڵیبان ده‌یانه‌وێت به ته‌واوی ده‌ست به‌سه‌ر شاره‌كه‌دا بگرن.
له‌و ماوه‌یه‌دا زیاتر له هه‌شت هه‌زار خێزانی دانیشتووی ده‌وروبه‌ری ویلایه‌ته‌كه ئاواره بوونه.
حه‌سانه‌ڵڵا فه‌زڵی، به‌ڕێوبه‌ری گشتیی ته‌ندرووستی قندووز رایگه‌یاند، ماوه‌ی 10 رۆژه 29 مه‌ده‌نی گیانیان له‌ده‌ستداوه و 225 مه‌ده‌نی دیكه بریندار بوون.
سێشه‌ممه‌ی رابردوو، تاڵیبانه‌كان ده‌ستیان گرت به‌سه‌ر ده‌روازه‌ی سه‌ره‌كی ئه‌فغانستان له‌گه‌ڵ تاجیكستاندا و ئه‌وه‌ش به ده‌ستكه‌وتێكی گرنگ بۆ تاڵیبان هه‌ژمار ده‌كرێت.
له مانگی ئایار/ مایۆی رابردووه‌وه بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان هێرشی چڕی بۆ سه‌ر هێزه حكوومه‌تییه‌كان ده‌ستپێكردووه، توانیویه‌تی ده‌ستبگرێت به‌سه‌ر 90 هه‌رێم و شار و شارۆچكه‌دا.
شه‌ڕی ئه‌مجاره‌ی ئه‌فغانستان له‌كاتێكدایه، بڕیاره له 11ی ئه‌یلوول/ سێپتێمبه‌ری ئه‌مساڵ، دوا سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكایی له خاكی ئه‌فغانستان پاشه‌كشێ بكات.
سه‌رچاوه: فرانس پرێس
و: ئ.ر