عێراق.. ئه‌مڕۆ زۆرترین ژماره‌ی تووشبوون به كۆرۆنا تۆماركرا
به‌هۆی په‌تاكه 30 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و ئاماری تووشبوونیش زۆر له هی چاكبوونه‌وه به‌رزتره
K24- هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی عێراق ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی تووشبوون، مردن و چاكبوونه‌وه‌ی كۆرۆنای له‌سه‌رانسه‌ری وڵات به‌پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه راگه‌یاند و به‌گوێره‌ی ئاماره‌كه، له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا پشكنینی پزیشكی بۆ 44 هه‌زار و 470 كه‌س ئه‌نجامدراوه و تووشبوونی 6 هه‌زار و 346 كه‌سی دیكه به په‌تاكه پشتڕاست كرایه‌وه. زۆرترین ژماره‌ی تووشبوونی ئه‌مڕۆش له ناوچه‌ی كه‌رخی شاری به‌غدا تۆماركرا، كه بریتییه له هه‌زار و 419 حاڵه‌ت.
وه‌ك له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه، له‌ماوه‌ی شه‌و و رۆژێكدا 30 كه‌س به‌هۆی په‌تاكه گیانیان له‌ده‌ستداوه و 4 هه‌زار و 698 حاڵه‌تی چاكبوونه‌وه‌ش له‌په‌تاكه راگه‌یه‌ندراوه.
تا ئێستا كۆی ئه‌وانه‌ی له‌سه‌رانسه‌ری عێراق تووشی په‌تاكه بوونه، ژماره‌یان گه‌یشته ملیۆنێك و 332 هه‌زار و 46 حاڵه‌ت، له‌و ژماره‌یه‌ش 17 هه‌زار و 121 كه‌س به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه، ملیۆنێك و 235 هه‌زار و 923 كه‌سیش به رێژه‌ی 92.8% به‌ته‌واوی چاك بوونه‌ته‌وه و 79 هه‌زار و 2 كه‌سیش له نه‌خۆشخانه‌كان له‌ژێر چاودێری پزیشكیدان، له‌و ژماره‌یه‌ش 577 كه‌س به‌هۆی ناجێگیری دۆخی ته‌ندروستییان له‌ژێر چاودێری چڕی پزیشكیدان.
ئاماژه به‌وه‌ش دراوه، تا ئێستا 863 هه‌زار و 198 كه‌س له سه‌رانسه‌ری عێراق ڤاكسینی كۆرۆنایان وه‌رگرتووه.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، كۆتایی هه‌فته‌ی رابردوو له به‌یاننامه‌یه‌كدا وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عێراق سه‌رهه‌ڵدانی سێیه‌م شه‌پۆلی كۆرۆنای راگه‌یاند و ئاشكراشیكرد، چه‌ندین زنجیره‌ی نوێی ئه‌و په‌تایه له عێراق و وڵاتانی دیكه‌ی جیهان بڵاوبوونه‌ته‌وه و داواشی له هاووڵاتییان كرد، پابه‌ندی رێكاره‌كانی خۆپارێزی و رێنماییه ته‌ندروستییه‌كان بن.
H.B