عێراق ئیدانه‌ی هێرشه‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكای كرد
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئیدانه‌ی ئه‌و هێرشه‌ی كرد، كه ئه‌مه‌ریكا كردییه سه‌ر میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی له سنووری نێوان عێراق و سووریا.
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئیدانه‌ی ئه‌و هێرشه‌ی كرد، كه ئه‌مه‌ریكا كردییه سه‌ر میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی له سنووری نێوان عێراق و سووریا.
ئه‌حمه‌د ئه‌لسه‌حاف، گوته‌بێژی وه‌زاره‌ته‌كه له به‌یاننامه‌یه‌كدا، رایگه‌یاند، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه ئیدانه‌ی هێرشی شه‌وی رابردووی ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌ر حه‌شدی شه‌عبی كرد.
له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه: وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه، ره‌تیده‌كاته‌وه عێراق ببێته به‌شێك له ململانێ یان یه‌كلاكردنه‌وه‌ی ناكۆكی نێوان لایه‌نه‌كان له‌سه‌ر خاكه‌كه‌ی و ئه‌و هێرشه پێشێلكاری سه‌روه‌ری نیشتمانی عێراق و ده‌رچوونه له هه‌موو نه‌ریت و په‌یمانه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان.
شه‌وی رابردوو، بە فەرمانی راستەوخۆی جۆ بایدن، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، سوپای ئه‌و وڵاته ژمارەیەک ناوەندی سەر بە میلیشیاکانی ئێرانی لە عێراق و سووریا بۆردومان كرد و پێنج چەکداری حەشدی شەعبی کوژران.
پێنتاگۆن رایگه‌یاندووه، بۆردومانەکانی سووریا دوو کۆگای چەکیان پێکاوە و پێگەی سێیەمیش لەسەر سنووری عێراق و سووریا بۆردومان کراوە کە ئەو کۆگایانە سەر بە کەتائیبی حزبوڵڵا و کەتائیبی سەید شوهەدا بەکارهێنراون.
جۆن کێربی، گوتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا رایگەیاند، بە فەرمانی جۆ بایدن، سەرۆکی ئەو وڵاتە هێرشەکان بۆ سەر ئەو ناوەندانە ئەنجامدراون، کە میلیشیاکانی سەر بە ئێران لە ناوچە سنوورییەکان بەکاریانهێناوه.
راشیگەیاندووە، هێرشەکان وەک تۆڵەکردنەوەیەکە لەو میلیشیایانە، کە بەرژەوەندییەکانی ئەمەریکا لە عێراق دەکەنە ئامانج.
لای خۆیەوە حەشدی شەعبی ئاشکرایکردووە، لە ئەنجامی بۆردومانی ئەمەریکا پێنج چەکداریان لەسەر سنووری عێراق و سووریا کوژراون، بەڵێنیش دەدات وەڵامی ئەو هێرشەی ئەمەریکا بداتەوە.