سه‌ركرده‌كه‌ی "سه‌رایا سه‌لام" له كاتی رووبه‌ڕووبوونه‌وه كوژراوه
"هه‌وڵی هه‌ڵاتنی داوه بۆیه ته‌قه‌ی لێكراوه"
K24 - هه‌ولێر:
سه‌رچاوه‌یه‌ك بۆ كوردستان24 رایگه‌یاند، سه‌ركرده‌كه‌ی سه‌رایا سه‌لام دوای ئه‌وه‌ی رووبه‌ڕووی هێزێكی ئه‌منی بووه‌ته‌وه كوژراوه، كه فه‌رمانی ده‌ستگیركردنیان پێبووه.
سه‌رچاوه‌كه ئاشكرای كرد، دوێنێ شه‌و هێزێكی ئه‌منی عێراق هه‌وڵیان دواوه "نوسه‌یر ئه‌بو درع محه‌مه‌داوی" سه‌ركرده‌ی سه‌رایا سه‌لام ده‌ستگیر بكه‌ن، به تۆمه‌تی هێرشی چه‌كداری، فه‌رمانی ده‌ستگیركردنیشیان پێبووه، به‌ڵام ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ی حه‌شدی سه‌عبی هه‌وڵی هه‌ڵاتنی داوه و رووبه‌ڕووی هێزه ئه‌منییه‌كان بووه‌ته‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، "محه‌مه‌داوی" دوای برینداربوونی لەلایەن ئەندامێکی ئەو هێزە، کە لە ناوچەی "به‌یاعی" بەغدا كه هه‌وڵی دەستگیرکردنی دراوه، بۆ نه‌خۆشخانه گواستراوه‌ته‌وه، به‌ڵام له نه‌خۆشخانه گیانی له‌ده‌ستداوه.