بە فەرمی وادەی بەڕێوەچوونی وەرزی نوێی خولی نایابی کوردستان دیاریکرا

یانەی برایەتی پاڵەوانی کوردستان 2021
یانەی برایەتی پاڵەوانی کوردستان 2021

وادەی بەڕێوەچوونی وەرزی نوێی خولی نایابی کوردستان و جامی سووپەری کوردستان دیاریکران، چوار یانەش بۆ خولی پلەیەکی کوردستان دابەزین.
ئەمڕۆ دووشەممە، 16 نۆڤێمبەری 2026 فیدراسیۆنی تۆپی پێی کوردستان بڕیاری دا رۆژی 30ـی مانگی داهاتوو خولی نایابی کوردستان بۆ وەرزی 2026 ـ 2027 بەڕێوە بچێت.
لە لایەکی دیکەیشەوە بڕیاردرا بە فەرمی یانەکانی برایەتی، هەڵۆ، پیشەسازی و دەربەندیخان بۆ خولی پلەیەک دابەزن.
فیدراسیۆنی تۆپی پێی کوردستان لە بەشێکی دیکەی راگەیاندراوەکەیدا وادەی بەڕێوەچوونی جامی سووپەری کوردستانی دیاریکردووە کە تێیدا بە بەشداریی چوار یانە هەندرێن، زاخۆ، سیروانی نوێ و ئاکرێ بەڕێوەدەچێت، یارییەکانیش لە ڕۆژانی (21، 22 و 23)ـێ مانگی داهاتوو دەکرێن.