له سه‌روبه‌ندی هه‌ڵبژاردنی نوێنه‌راندا كێبڕكێی نێوان لیبڕاڵ و مه‌زهه‌بییه‌كانی عێراق توندتر ده‌بێت
ئه‌سته‌مه هێزێكى دووساڵه‌ى لیبڕاڵ هه‌وڵبدات ده‌سه‌ڵاتى 18ساڵه‌ى حزبه ئیسلامییه‌كانى عێراق لاواز بكات

K24- هه‌ولێر:
هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، كێبڕكێیه‌كى تووندى له‌نێوان هێزه ئیسلامییه‌كان و لیبڕاڵه‌كان دروستكردووه، تا ئاستى په‌نابردن بۆ گفتوگۆ قووڵه ئاینییه‌كان.
وێڕاى ئه‌وه‌ى له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا، سیاسییه‌كانى عێراق ده‌ستیان هه‌ڵگرتووه له دۆسییه‌كانى گه‌نده‌ڵى و كوشتنى چالاكوانه مه‌ده‌نییه‌كان، تا ئه‌مڕۆكه‌ش عێراق به دواى قۆناغێكى نوێى سه‌ربه‌خۆ و ئازاده هه‌وڵده‌دات.
ناكۆكییه‌كانى نێوان، ئیسلامییه‌كان و لیبڕاڵه‌كان، تا دێت فراوان و قووڵتر ده‌بێته‌وه، به‌تایبه‌ت له چوارچێوه‌ى خۆپیشاندانه‌كانى (ئۆكتۆبه‌رى 2018) و له‌كارلادانی حكومه‌ته‌كه‌ى عادل عه‌بدولمه‌هدى، كه بووه هۆی كوشتارێكى زۆر له ریزى چالاكوانه مه‌ده‌نییه‌كان، پرسیارێكى زۆرى لاى خه‌ڵكى عێراق دروستكرد، كه ئایا ئه‌وانه‌ى هه‌ڵگری په‌یامى لیبڕاڵن، خه‌ڵك ده‌كوژن؟ ، چه‌ك هه‌ڵده‌گرن؟ ئایا راسته لیبراڵه‌كان، له ژێر په‌رده‌ى حزبه‌كان و ده‌وڵه‌ت خۆیان حه‌شارداوه؟ ئایا راسته ئه‌وان، كارى میلیشیایی ئه‌نجام ده‌ده‌ن؟
زۆرێكیش له رۆشنبیران و نووسه‌ران چاودێری ئه‌و پرسه له عێراق ده‌كه‌ن، كاتێك ئه‌و گفتوگۆیه، رۆژ دواى رۆژ، تا نزیكبوونه‌وه‌ى زیاتری هه‌ڵبژاردنه‌كان، گه‌رمتر ده‌بنه‌وه.
له‌مباره‌یه‌وه، حه‌سه‌ن عه‌له‌وى، نووسه‌ر و بیرمه‌ندى عێراقى رایگه‌یاند، سه‌یر نه‌بێت كه وا ده‌ڵێم، به درێژایی مێژوو، عێراق هیچ كلتوورێكى لیبڕاڵى نه‌بووه، كاتى خۆی ئۆپۆزیسیۆن به‌ته‌نیا خاوه‌ن ئایدیاى لیبڕاڵ بوو، حكومه‌ته‌كانى پێشتریش دكتاتۆر بوون، به پێچه‌وانه‌ى میسر‌و سووریا، عێراق خاوه‌نى نیوه‌ى كلتوورى لیبڕاڵه له ناوچه‌كه، به‌ڵام هیچ سوودێكى لێ نه‌بینیووه.
ناوبراو گووتى: كامل چادرچى خاوه‌نى (حزبی نیشتیمانى و دیمو‌كراتى) بوو، كه حزبێكى لیبڕاڵى بچووك بوو، هاوتاى حزبه‌كانى دیكه‌ى گۆڕه‌پانه‌كه، وه‌ك (به‌عسییه‌كان، ناسرییه‌كان، شیوعییه‌كان، پارته سیاسیه ئیسلامییه‌كان)، كه هه‌موویان گرنگیان به بیرى لیبڕاڵ نه‌داوه.
دواى كوده‌تاكه‌ى به‌كر سدقى و پیاوه‌كانى، بۆ سه‌ر پادشاى عێراق، كاتێك خۆیان جه‌واهیری شاعیریان له به‌ندیخانه ده‌رهێنا، دوایش جه‌واهیری ره‌خنه‌ی توندى له شێوازى لیبڕاڵبوونى ئه‌وانى گرت، پاشان به شیعر ره‌خنه‌ى لێگرتن.
موحه‌مه‌د سه‌عبه‌رى، كه‌سایه‌تیه‌كى دیارى بوارى سیاسه‌تكردن بوو له عێراق، روونیكرده‌وه، ئێمه به قووڵییه‌وه نه‌چووینه‌ته نێو بیركردنه‌وه‌كانى ئه‌و حزبه ئیسلامییانه‌ى كه له عێراقدا هه‌ن، ته‌نها به شێوه‌یه‌كى رووكه‌ش، خوێدنه‌وه‌مان بۆیان كردووه، ئێمه بڕوا به‌خۆمان ده‌هێنین كه حزبه ئیسلامییه‌كان كۆتاییان پێهاتووه، رۆڵیان نه‌ماوه، ده‌كرێت لیبڕاڵه‌كان بوارێكى بچووك بده‌نه حزبه ئیسلامییه‌كان، نه‌ك ببن به بڕیارده‌ر، یاخوود سه‌رچاوه‌ى بڕیار بن له وڵات، چونكه ئه‌و حزبه ئیسلامیانه، چالاكانه كار ده‌كه‌ن، بۆ دزى و به‌كارهێنانى ئاین بۆ ده‌ستخستنى مه‌رامه‌كانیان، عێراقییه‌كان له هاوڵاتیبوونه‌وه، بوون به موریدى ئه‌و حزبانه.
ئه‌سته‌مه، هێزێكى دوو ساڵه‌ى لیبڕاڵ، هه‌وڵبدات ده‌سه‌ڵاتى 18 ساڵه‌ى حزبه ئیسلامییه‌كانى عێراق لاواز بكات و لایانبدات له ده‌سه‌ڵات، له ئێستادا ئه‌و ناكۆكی و گفتوگۆیه، له نێوانى لیبڕاڵه‌كان و ئیسلامییه‌كان، له پێناو به‌ده‌ستهێنانى پاره‌و سه‌روه‌ت سامان، له‌ئارادایه.
له‌م هه‌ڵبژاردنه‌شدان ئیسلامییه‌كان، نیازى بردنه‌وه‌یان هه‌یه به‌سه‌ر هێزه لیبڕاڵه‌كان، زۆر به‌هێزه‌وه ده‌چنه نێو كێبڕكێى هه‌ڵبژاردن، ته‌نانه‌ت بۆشى ده‌جه‌نگن، بۆ سه‌ركه‌وتنیش، په‌نا بۆ چه‌ك و رفاندن و كووشتاریش ده‌به‌ن.
ئه‌و نووسه‌ره عێراقییه ده‌شڵێت: لیبڕاڵه‌كانى عێراق، كاتێك ده‌سه‌ڵاتیان گرته ده‌ست، زۆرترین به‌ڵێنیان به خه‌ڵك دا و جێبه‌جێیان نه‌كرد، ئه‌وان تا ئێستا كێشه‌یان له بیركردنه‌وه‌دا هه‌یه، چونكه ئه‌وان سه‌ر به حزبه سیاسییه ئاینییه‌كانى سه‌ر به ده‌سه‌ڵاتن.
سه‌رچاوه: ئیندنپێندنت
ک.ب