عامرى داواى درووستكردنى متمانه‌ له‌ نێوان لايه‌نه‌كان ده‌كات

عامری گوتی: پێویستە متمانە لەنێوان لایەنەكان درووست بكرێت و لە رووی فكرییشەوە رووبەڕووی تیرۆر ببینەوە.

https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/6ff03899-b4b2-43a1-9297-19cb3aa72431/hadi-amri.ism/manifest

K24 – هه‌ولێر:

لە كاتێكدا زۆربەی لایەنەكان، چه‌كدارانی حەشدی شەعبی بە دەستدرێژیكار بۆ سەر سوننەكان ناودەبەن، ئەمڕۆ ھادی عامری بەرپرسی فەیلەقی بەدر و سەركردەی دیاری حەشدی شەعبی لەگەڵ بەشێك لە كەسایەتییەكانی ناوچە جیا جیاكانی ئەنبار كۆبووەوە.

دوای كۆبوونەوەكەش، عامری  گوتی: پێویستە متمانە لەنێوان لایەنەكان درووست بكرێت و لە  رووی فكرییشەوە رووبەڕووی تیرۆر ببینەوە.