"هیچ كێشه‌یه‌ك له زه‌وییه‌كانى هه‌شتى حهسارۆكدا نییه و ئێستا هاووڵاتیان دەتوانن خانوو درووست بکەن"
به‌ڕێوه‌به‌ری شاره‌وانى چوار: ئێستا قۆناغى وه‌رگرتنى داواكارییه‌كانى خه‌ڵكه

K24 – هه‌ولێر:
ئه‌ندازیار نیاز ساڵح، به‌ڕێوه‌به‌ری شاره‌وانى (4)، سه‌ر به سه‌رۆكایه‌تى شاره‌وانى هه‌ولێر، بۆ كوردستان24 رایگه‌یاند، ئێستا به پێى رێنماییه‌كانى سه‌رووى خۆمان، فه‌رمانگه‌یه‌كى تایبه‌تمان پێكهێناوه بۆ راییكردنى مامه‌ڵه و داواكارییه‌كانى خاوه‌ن زه‌وییه‌كانى هه‌شتى حه‌سارۆك، هیچ گرفتێك له گه‌یاندنى خزمه‌تگوزارى ئه‌و زه‌وییانه‌دا نییه.
به‌ڕێوه‌به‌رى شاره‌وانى (4) راشیگه‌یاند، ئێستا له قۆناغى وه‌رگرتنى داواكاراییهكانیى خه‌ڵكین، دواى وه‌رگرتنى داواكارییه‌كان، ده‌نێرین بۆ لێژنه‌ى باڵاى گه‌یاندنى خزمه‌تگوزارى بۆ هه‌شتى حه‌سارۆك، تا ئێستا به‌پێى ئه‌و دوو رێنماییه كار ده‌كه‌ین و هیچ كێشه‌یه‌كیش له گه‌یاندنى خزمه‌تگوزارى بۆ زه‌وییه‌كانى هه‌شتى حهسارۆكدا نییه.
سەرچاوەیەکیش لە سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر بە کوردستان24ی راگەیاند، زەوییە (250) مەترییەکان مۆڵەتیان پێدراوە، ئێستا دەتوانن خانوو لە سەر مۆڵکەکانیان درووست بکەن.
رۆژى 12ی ئایار/ مایۆی 2021، "مه‌سرور بارزانى"، سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، به‌یاوه‌ری وه‌زیری شاره‌وانى و پارێزگارى هه‌ولێر، سه‌ردانى زه‌وییه‌كانى هه‌شتى حهسارۆكى له هه‌ولێر كرد و رایگه‌یاند، له ئاینده‌یه‌كى نزیك كێشه‌ى ئه‌و زه‌ویانه، به پێى پلانێكى گونجاو چاره‌سه‌ر ده‌كرێت، بواریش بۆ پێدانى مۆڵه‌تى دروستكردنى خانوو ده‌ره‌خسێنن.
سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم راشیگه‌یاند، هه‌موو دام و ده‌زگاكانى حكومه‌تى راسپاردووه، هه‌رچى زووه چاره‌سه‌ری گه‌یاندنى خزمه‌تگوزارى زه‌وییه‌كانى هه‌شتى حه‌سارۆك كار بكه‌ن.
دوای ئەوەی لەسەر فەرمانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاری گەیاندنی خزمەتگوزاری بۆ گەڕەکی 8 حەسارۆک درا، بۆ دروستکردنی خانوو رۆژی 2ی ئه‌م مانگه دەست بە وەرگرتنی مامەڵەی هاووڵاتییان کرا.
ك.ب