سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان موژدەی چارەسەرکردنی کێشەی زەوییەکانی هەشتی حەسارۆکی شاری هەولێر رادەگەیەنێت

ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە 2021/5/12 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، سەردانی زەوییەکانی هەشتی حەسارۆکی لە شاری هەولێر کرد.
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم سه‌ردانی زه‌وییه‌كانی هه‌شتی حه‌سارۆك ده‌كات
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم سه‌ردانی زه‌وییه‌كانی هه‌شتی حه‌سارۆك ده‌كات

K24 – هه‌ولێر:

ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە 2021/5/12 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، سەردانی زەوییەکانی هەشتی حەسارۆکی لە شاری هەولێر کرد.

دوای ئەوەی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار و پارێزگاری هەولێر ، ڕوونکردنەوەی پێویستیان لە بارەی کێشە و گرفتەکانی ئەو زەويیانە بۆ سەرۆکی حکومەت خستەڕوو ، سەرۆکی حکومەت لە وتەیەکدا، موژدەی بە خاوەن زەوییەکانی هەشتی حەسارۆک دا کە لە ئایندەیەکی نزیکدا ، کێشەکانیان چارەسەر دەکات و بوار بۆ پێدانی مۆڵەتی بیناکردن دەکرێتەوە و پرۆسەی گەیاندنی خزمەتگوزاری بۆ ئەم زەوییانە بەپێی پلانێکی گونجاو دەست پێ دەکات .

سەرۆکی حکومەت هەروەها ئاماژەی بەوەدا کە دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستانی ڕاسپاردووە ،  لە شوێنەکانی تریش کێشەی هاوشێوە چارەسەر بکەن و خزمەتگوازریی پێ بگەیەنن، بۆ ئەوەی لە کاتێکی زوودا ، ئاوەدانیی لەو شوێنانە دەست پێبکات.               

له‌ كاتی سه‌یركردنی نه‌خشه‌ی گه‌ڕه‌كه‌كه‌
له‌ كاتی سه‌یركردنی نه‌خشه‌ی گه‌ڕه‌كه‌كه‌
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
سه‌رۆك وه‌زیران سه‌یری نه‌خشه‌ی گه‌ڕه‌كه‌كه‌ ده‌كات
سه‌رۆك وه‌زیران سه‌یری نه‌خشه‌ی گه‌ڕه‌كه‌كه‌ ده‌كات