داواى به‌زه‌يى بۆ مه‌ده‌نييه‌كانى فه‌لوجه‌ ده‌كرێت

پێویستە حكوومەت شكستی دەزگا ئەمنییەكانی نەخاتە ئەستۆی خەڵكی فەلوجە، چونكه‌ خەڵكی ئه‌و شارۆچكه‌یه‌ بەرپرسیاری بوونی تیرۆر نین لە عێراقدا.

https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/f83d99b8-2848-47a8-9fe8-64ee3b02fcc2/falllujah-bardawami.ism/manifest

K24 – هه‌ولێر:

له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامی  شەڕی رزگاركردنی فه‌لوجه‌، دانیشتووانی شاره‌كه ترسی زۆریان له‌ چاره‌نووسی خۆیان هه‌یه ‌و ئه‌ندامێكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای ئه‌نباریش ده‌ڵێت: پێویستە حكوومەت شكستی دەزگا ئەمنییەكانی نەخاتە ئەستۆی خەڵكی فەلوجە، چونكه‌ خەڵكی ئه‌و شارۆچكه‌یه‌  بەرپرسیاری بوونی تیرۆر نین لە عێراقدا.

نزیكە 50 ھەزار ھاووڵاتی لە فەلوجەدا ماونەتەوە، شارێك كە لەلایەن ھێزە عێراقییەكان و حەشدی شەعبی و ھێزەكانی ھۆزە سوننیەكانەوە بە چڕی بۆردومان دەكرێت، لە كاتێكدا كە ھێزە عێراقییەكان زیاتر لە شارەكە نزیك دەبنەوە بانگەوازی لایەنە نێودەوڵەتییەكان بۆ پارێزگاری كردن لە گیانی كەسانی مه‌ده‌نى دەستی پێكردووە، كەسایەتییە سونییەكان دەڵێن ئەوان ترسی ئەوەیان ھەیە كە ئەو ھێزانە تۆڵە لە خەڵكی فەلووجە بكەنەوە دەشڵێن حكوومەتی عێراق شكستی خۆی خستووەتە سەر شانی فەلووجە.

شێخ جاسم، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای ئەنبارگوتى: داواكارم لە ھێزە ئەمنییەكان شكستی خۆیان نەخەنە سەر خەڵكی فەلووجە، شاری فەلوجە 3 ساڵە گەمارۆ دراوە و تەنانەت 1 كیلۆ برنجیشی بۆ نەچووە چۆن دەكرێت ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراو لە فەلوجەووە بۆ بەغدا بڕوات نابێت ھێزە ئەمنییەكان بڵێن كەوتنی موسڵ ھەموو كێشەكانی لیبیا و یەمەن بخەینە سەر فەلوجە.

لە ئێستادا ئەو شارە لە ھەر چوار لاوە گەمارۆ دراوە و ترسی ئەوەش ھەیە بەھۆی ئەو گەمارۆیەوە خەڵكانێكی زۆر ببنە قوربانی و دواكەوتنی پرۆسەی ئازادكردنەوەشی پرسیاری لای زۆربەی چاودێران درووست كردووە

ئه‌و ئه‌ندامه‌ى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى ئه‌نبار گوتيشى: ھۆكاری دواكەوتنی پرۆسەی ئازادكردنەوەی فەلوجە چییە؟ بۆ فەلوجە یەكەم شاربوو كە كەوتە دەستی داعش و بۆچی دواین شارە ئازاد دەكرێت؟ پێویستە بەزەییمان بە خەڵكی مه‌ده‌نييدا بێتەوە ئەگەر تیرۆر لە وڵاتدا بوونی ھەیە ئەوا حكوومەت  و  وەزارەتی بەرگری بەرپرسە نەك ھاووڵاتیانی فەلوجە.

فەلووجە شارێكی سوننە نشینە و نزیكە 60 كیلۆ مەتر لە بەغدای پایتەختەوە دوورە و پێشتریش ئەو شارە بە مەترسیدارترین شار بۆ ئەو ھێزە ئەمریكیانە دەناسرا لە عێراق و وەك دانیشتوانی شارەكەش ئاماژەی پێدەكەن ئەوان تۆڵەی ئەوەیان لێدەكرێتەوە كە سەر بە ھەمان مەزھەبی دەسەڵاتدارانی بەغدا نین.