ژمارەی تووشبووان بە کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان زیاد دەکات
وەزیری تەندروستی: ئەمڕۆ راپۆرت و داتا پێشکەش بە پەرلەمانتاران دەکەین
K24 - هەولێر
وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاشکرای کرد، بەگوێرەی ئامارەکان ژمارەی تووشبووان بە کۆرۆنا جارێکی دیکە زیادیکردووە.
سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا گوتی: "لە راپۆرتی ئەم هەفتەیەدا بە داخەوە بەرزبوونەوە هەیە لە تووشبوون بە کۆرۆنا، رێژەکە لە مامناوەندییەوە جارێکی دیکە بەرەو سەرەوە دەچێت، کە ئەم دۆخە هاوکاتە لەگەڵ بەرزبوونەوەی ئاماری کۆرۆنا لە هەندێک وڵاتی دیکە و عێراق. پێویستە هاووڵاتییان بە رێکاری خۆپارێزی بەر بەم بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بگرن".
گوتیشی: "لەسەر بانگێشت و میوانداری پەرلەمان ئەمڕۆ سەردانی پەرلەمانی کوردستان دەکەم، راپۆرت و داتا لەبارەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و کەرتی تەندروستی بە گشتی پێشکەشی ئەندامانی پەرلەمان دەکەین".