به فه‌رمی سانچۆ په‌یوه‌ندی به مان یونایتد كرد

جەیدن سانچۆ بە شێوەیەکی فەرمی پەیوەندی بە ریزەکانی یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزیەوە کرد.
ئەمڕۆ لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا هانس واتسکێ بەرێوەبەری وەرزشی لە یانەی بورووسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانی پشتراستی کردەوە کە ئەوان دەستبەرداری جەیدن سانچۆ ناوەڕاستکاری یانەکەیان بوون ئەو یاریزانە ئینگلیزە وەرزی داهاتوو درێسی مان یونایتد ده‌پۆشێت.
هەرچەندە تاوەکو ئێستا هیچ وردەکارییەکی تێچووی گرێبەستەکە ئاشکرا نەکراوە، بەڵام سەرچاوەکانی نزیکە لە یانە ئینگلیزە بڵاویان کردووەتەوە سانچۆ بەرامبەر 73 ملیۆن یۆرۆ بووەتە یاریزانی مان یوو.
جه‌یدن سانچۆی ته‌مه‌ن 21 ساڵ، پێشتر له یانه‌ی واتفۆردی ئینگلیزی ده‌ستی به یاریكردن كردووه و پاشان له ته‌مه‌نی 15 ساڵی روویكردووه‌ته مان سیتی، دوای 2 ساڵ مانه‌وه له‌و یانه‌یه به به‌های 7 ملیۆن یۆرۆ په‌یوه‌ندی به یانه‌ی دۆرتمۆند كرد، له‌گه‌ڵ یانه‌ی زه‌رده‌واڵه‌كان له كۆی 137 یاری، 50 گۆڵ و 64 ئاسیستی كردووه.