داوادهكرێت ئهشكهوتێكى دهستكردى كورد بخرێته ريزى شوێنهواره جيهانييهكان
K24 – ههولێر:
كۆمەڵێك لە چالاكانی فەرھەنگیی پارێزگای سنە بە واژووكردنی تۆمارێك، داوا لە رێكخراوی میراتی كلتووری ئێران دەكەن، ئەشكەوتی كەرەفتوو وەكوو گەورەترین ئەشكەوتی دەستكردی مرۆڤ، لە ریزی شوێنهواره مێژووییەكانی جیھاندا تۆمار بكرێت.
لە پەراوێزی كۆنفرانسی نەتەوەیی كەرەفتوو كە لە شاری دیواندەرەی رۆژھەڵاتی كوردستان بەڕێوەچوو، بەشداربووانی ئەو كۆنفرانسە تۆمارێكی 6 مەترییان واژوو كرد و داوایان كرد ئەشكەوتی كەرەفتوو لە ئاستی جیھانیدا تۆمار بكرێت.
ئەشكەوتی كەرەفتوو، دەكەوێتە بەشی كەرەفتووی شاری دیواندەرە و گەورەترین ئەشكەوتی دەستكردی مرۆڤە كە مێژووەكەی دەگەڕێتەوە بۆ سەدەكانی شەشەم تا ھەشتەمی كۆچی و فەرمانڕەوایی سەردەمی ساسانییەكان.
كۆنفرانسی نەتەوەیی كەرەفتوو دوێنێ پێنجشەممە دەستیپێكرد و بۆ ماوەی دوو رۆژیش بەردەوام دەبێت.
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)