ئێران حه‌وت زيندانى سوننه له مهاباد له سێداره ده‌دات
دادگای شۆڕشی ئێران سزای لەسێدارەدانی بەسەر 7 زيندانى سوننە مەزھەبی شاری مەھابادی رۆژھەڵاتی كوردستاندا سەپاند.
K24 – هه‌ولێر:
دادگای شۆڕشی ئێران سزای لەسێدارەدانی بەسەر 7 زيندانى سوننە مەزھەبی شاری مەھابادی رۆژھەڵاتی كوردستاندا سەپاند.
رۆژی پێنجشەممە ھەواڵدەری كوردپا بڵاویكردووه‌تەوە كە لقی 28ی دادگای شۆڕشی كۆماری ئیسلامی ئێران لە تاران حوكمی لەسێدارەدانی 7 چالاكی مەزھەبی سوننەی رۆژھەڵاتی كوردستانی پەسەند كردووە.
ھەر یەكە لە ئەیوب كەریمی، ئەنوەر خزری، داوود عەبدوڵلاھی، كامەران شێخە، خەسرەو بەشارەت و قاسمە ئابەستە كە ماوەی 8 ساڵە لەزینداندا بوونە، حوكمی لەسێدارەدانەكەیان پەسەندكراوە.
ئێران به‌رده‌وامه له‌سه‌ر سه‌پاندنى سزاى له سێداره دان به‌سه‌ر ده‌ستگيركراواندا و هاوكات له ئاستى كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى به‌رده‌وام ره‌خنه‌ى رووبه‌ڕوو ده‌كرێته‌وه.