بارزانى: كورد نابێته‌ به‌شێك له‌ كێشه‌كانى عێراق و سوورين له‌سه‌ر ريفراندۆم

مه‌سعوود بارزانى، سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، هەوڵی تەواوماندا بۆ هێشتنەوەی عێراقێکی یەکگرتوو، بەڵام ئەوان تێکیاندا.

https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/c72c6b1b-8355-4635-be5b-a31d5064081b/Barzani.ism/manifest

K24 – هه‌ولێر:

مه‌سعوود بارزانى، سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، هەوڵی تەواوماندا بۆ هێشتنەوەی عێراقێکی یەکگرتوو، بەڵام ئەوان تێکیاندا.

مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکیدا بۆ بی بی سی بەریتانیا روونیکردەوە، لە دامەزراندنی دەوڵەتی عێراقەوە، کورد هەمیشە هاوکاری بووە لە هێشتنەوەی عێراق بە یەکگرتوویی، بەڵام کەسانێک ئەم پڕۆسەیان پەکخست و لەباریان برد.

بارزانی دووپاتیکردەوە، سوورن لەسەر ئەنجامدانی ریفراندۆم و هێنانەدی خەونی لە مێژینەی گەلی کوردستان.

هەر لە درێژەی قسەکانیدا بارزانی جەختیکردەوە، هەرێمی کوردستان نایەوێت ببێتە بەشێک لە بارگرژییەکانی شەقامی سیاسی عێراق و ئەوان هەمیشە بەشێکن لە چارەسەر.