له سلێمانى ژماره‌ى به‌شداربووانى تاقيكردنه‌وه‌ى پۆلى 12ى ئاماده‌يى كه‌ميكردووه
به‌شێك له خوێندكارانیش ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن كه رێژه‌یه‌كی كه‌می قوتابیان به‌شداری له تاقیكردنه‌وه‌كان ده‌كه‌ن
K24 – هه‌ولێر:
سه‌ره‌تای مانگی حوزه‌يران تاقیكردنه‌وه‌كانی قۆناغی كۆتایی ئاماده‌یی ده‌ستپێده‌كات، و به‌شێك له خوێندكارانیش ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن كه رێژه‌یه‌كی كه‌می قوتابیان به‌شداری له تاقیكردنه‌وه‌كان ده‌كه‌ن، هۆكاری ئه‌مه‌ش وه‌ك خۆیان ده‌ڵێن: بۆ سێ مانگی بایكۆتی مامۆستايان له سنووری پارێزگای سلێمانی ده‌گه‌ڕێته‌وه.
بایکۆتى مامۆستایان تەنها قوتابخانەکانى نەگرتەوە بەڵکو زانکۆ و پەیمانگاکانیش دوومانک بایکۆتیان کرد، قوتابیەکى زانکۆش باس لەوە دەکات ئەمساڵ خوێندکارانى زانکۆ لەچاو ساڵانى تر کەمتر زانستیان وەرگرتوە کاریشى لەسەر سارد بوونەوەى خوێندکاران کردووە.
بەڕێوبەرى پەروەردەى سلێمانی باس لەوه دەکات کە بایکۆتى مامۆستایان بەهۆى ئەو قەیرانە دارایەوە، کاریگەرى تەنها لەسەر قوتابیان بەجێ نەهێشتوە بەڵکو لە سەر تەواو کردنى ئەو پرۆگرامەى کە بۆ ئەم ساڵى خوێندنیش دانرابوو، كاريگه‌رى درووستكردووه.