كه‌ركووك.. 3 تاوه‌ری كاره‌با ته‌قێنرانه‌وه
3 تاوه‌ری گواستنه‌وه‌ی كاره‌بای 132 كه‌ی ڤی له ناوچه‌ی زركاته‌ی شاره‌دێی ره‌شاد، له كرده‌وه‌یه‌كی تیرۆرسیتیدا به بۆمبی چێنراو ته‌قێنراونه‌ته‌وه.

K24 - هه‌ولێر:
كۆمپانیای گواستنه‌وه‌ی وزه‌ی كاره‌با له كه‌ركووك ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 6ی ته‌ممووز/ یۆلیۆی 2021 رایگه‌یاند، 3 تاوه‌ری گواستنه‌وه‌ی كاره‌بای 132 كه‌ی ڤی له ناوچه‌ی زركاته‌ی شاره‌دێی ره‌شاد، له كرده‌وه‌یه‌كی تیرۆریستی‌دا به بۆمبی چێنراو ته‌قێنراونه‌ته‌وه.
كۆمپانیاكه له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاماژه‌ی به‌وه كرد، هه‌ر سێ تاوه‌ری ژماره (166، 167 و 168)ی هێڵی گواستنه‌وه‌ی كاره‌بای 132 كه‌ی ڤی له ناوچه‌ی گوندی زركاته‌ی شاره‌دێی ره‌شاد، له باكووری سامه‌ڕا كراو‌نه‌ته ئامانج.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كراوه، تیمی چاككردنه‌وه له هێڵی كاره‌بای كه‌ركووك به هاوكاری هێزه ئه‌منییه‌كان به‌په‌له گه‌یشتوونه‌ته شوێنه‌كه و هه‌ر سێ تاوه‌ره‌كه‌ی كاره‌با به زووترین كات چاكده‌كرێنه‌وه و ده‌خرێنه‌وه كار.
د.ی