لە عێراق کۆمیسیۆن ناوى (44) هه‌زار ده‌نگده‌رى مردووی سڕیەوە
کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان به‌هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى و فه‌رمانگه‌ى پسووله‌ى خۆراك ناوى ده‌نگده‌رانى نوێكردەوە

K24 - هەولێر:
كۆمیسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق بڵاویكرده‌وه، ناوى (44) هه‌زار ده‌نگده‌رى مردووى سڕییه‌وه.
جومانه غه‌لاى، وته‌بێژى كۆمیسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق، رایگه‌یاند: كۆمیسیۆن، به‌هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى و فه‌رمانگه‌ى پسووله‌ى خۆراك، له وه‌زاره‌تى بازرگانى، ناوى ده‌نگده‌رانى نوێكرده‌وه.
راشیگه‌یاند، به ماوه‌ى (100) رۆژ، ته‌واوى ناوى ده‌نگده‌ران له عێراق نوێكرانەوە، ناوى ئه‌و كه‌سانه‌ش زیادكرا كه گه‌یشتوونه ته‌مه‌نى یاسایی ده‌نگدان، وێڕای سڕینەوەی ناوی (44) هه‌زار دەنگدەری مردوو، کە له لیستى ده‌نگده‌راندا هه‌بوون، كۆمیسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌كان ناوه‌كانیانی سڕییه‌وه.
وته‌بێژى كۆمیسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌كان، له‌عێراق، روونیشیكرده‌وه، ته‌واوى ئاماده‌كارییه‌كان بۆ ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنى داهاتووى په‌رله‌مانى عێراق كراوه، كۆمیسیۆنى هه‌ڵبژاردن له ئێستادا له قۆناغى ئاماده‌كاریدایه و ته‌واوى پێداویستییه‌كانى هه‌ڵبژاردنى به‌رده‌ست كردووه، له‌كاتى خۆى هه‌ڵبژاردن به‌رێوه ده‌چێت.
وته‌بێژى كۆمیسیۆن، روونیشیكرده‌وه، (1079) بنكه‌ى ده‌نگدان ئاماده‌كراون، ده‌نگه‌كان به رێگه‌ى ده‌ست و ئه‌لیكترۆنیش ئه‌ژمار ده‌كرێن، دوو كۆمپانیاى ئه‌ڵمانى و كۆریاى باشوور، بۆ چاودێری كردنى پڕۆسه‌ى ده‌نگدان و ئامێره ئه‌لیكترۆنییه‌كان، ئاماده‌ى پڕۆسه‌ى هه‌ڵبژاردن ده‌بن، وێڕاى ئاماده‌بوونى ژماره‌یه‌كى زۆر له دیپلۆماتكارانى عه‌ره‌بی و بیانى، بۆ چاودێریكردنى هه‌ڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بۆ ناونووسین و خۆناساندنیان، سه‌ردانى كۆمیسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌كانیان كردووه.
ئه‌و به‌رپرسه‌ى كۆمیسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌كان گوتیشى: میكانیزیمى پێویست ئاماده‌كراوه، بۆ پێشكه‌شكردنى تانه له ده‌ره‌نجامه‌كانى هه‌ڵبژاردن، له‌هه‌ر بنهكهیهكى ده‌نگدان سكاڵاى تێدا تۆمار بكرێت، ده‌بێت ده‌نگه‌كان به‌ده‌ست ئه‌ژمار بكرێنه‌وه، هه‌ر حزبێكیش بیه‌وێت ناوی بگۆڕێت، پێویسته سه‌ردانى فه‌رمانگه‌ى كاروبارى حزبه‌كان بكات، بۆ گۆڕینى ناوى حزبه‌كه‌ى و ژماره‌ى مۆڵه‌تى، پاشان بیگه‌ڕێنێته‌وه بۆ كۆمیسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌كان له عێراق.
بڕیار وایه هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى عێراق، له (10/تشرینى یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌رى 2021)، به ئاماده‌بوونى ژماره‌یه‌كى به‌رچاوى چاودێرانى عه‌ره‌بی و بیانى، به‌ڕێوه ده‌چێت.
ك.ب