قەیس خەزعەلی: باڵیۆزخانەی ئەمەریکا ئامانجی ئێمە نییە

"گرووپەکانی مقاومە کاتیۆشا لە هێرشەکانیان بەکارناهێنن"

قەیس خەز عەلی
قەیس خەز عەلی

K24 - هەولێر

خەزعەلی، میلیشیاکان لە هێرشەکەی بەرەبەیانی ئەمڕۆ بێبەری دەکات و رایدەگەیەنێت باڵیۆزخانەی ئەمەریکا ئامانجی گرووپەکانی مقاومە نییە.

قەیس خەزعەلی، ئەمینداری گشتی عەسائیب ئەهلولحەق، دوای هێرشە مووشەکییەکەی بەرەبەیانی ئەمڕۆ بۆ سەر باڵیۆزخانەی ئەمەریکا و ناوچەی سەوز کە هاووڵاتییەکی سڤیل بریندار بوو، وەک پاکانە کردنێک بۆ گرووپەکانی میلیشیاکان، لە تویتێکدا راگەیاندووە، بۆ ئەوەی دۆسیەکان تیكەڵ نەکرێن، وەک ئەوەی خواستێک بۆ تێکەڵکردنیان هەیە، بەناوی دەستەی هەماهەنگی گرووپەکانی مقاومە رایدەگەیەنێت، تائێستا باڵیۆزخانەی ئەمەریکا ئامانجی ئەوان نییە بۆ وەڵامدانەوە و هێرشکردن، چونگە گرووپەکانی "مقاومە" کاتیۆشا لە هێرشەکانیان بەکارناهێنن، بەوپێیەی ئامانجەکانی بە وردی ناپێکێت و خەڵکی سڤیلیش لە دەوروبەری باڵیۆزخانەکەن.

 دەشڵێت، ئەگەر باڵیۆزخانەکە ببێتە ئامانجی ئەوان، چەکی وردی پێشکەوتوویان هەیە بەکاریبهێنن، وەک ئەوەی لە چەند رۆژی رابردوو بەکاریانهێناوە.

Fly Erbil Advertisment