زاخارۆڤا: دوو له‌سه‌ر سێی ئه‌فغانستان به ده‌ست تاڵیبانه‌وه‌یه
بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان به خێراییه‌كی زۆر به‌شێكی گه‌وره‌ی ناوچه سنوورییه‌كانی كۆنترۆڵ كردووه.
K24 – هه‌ولێر:
رووسیا میوانداری له شاندێكی بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبانی ئیسلامی ئه‌فغانستان كرد و رایگه‌یاند، سێ یه‌كدوو له‌سه‌ر سێی سنووری ئه‌فغانستان و تاجیكستان به‌ده‌ست تاڵیبانه‌وه‌یه.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا، ماریا زاخارۆڤا رایگه‌یاند، ئێمه تێبینی ده‌كه‌ین، ره‌وشی ناوچه سنوورییه‌كان رووی له گرژی زیاتر كردووه، به تایبه‌تی له نێوان ئه‌فغانستان و تاجیكستاندا.
گوتیشی: بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان به خێراییه‌كی زۆر به‌شێكی گه‌وره‌ی ناوچه سنوورییه‌كانی كۆنترۆڵ كردووه.
زاخارۆڤا داوای له هه‌موو لایه‌نه‌كان كرد، دان به خۆیاندا بگرن و كارێك نه‌كه‌ن ره‌وشه‌كه ئاڵۆزتر بێت.
هه‌روه‌ها گوتی: رووسیا ئاماده‌یه پشتیوانی له تاجیكستانی هاوپه‌یمانی بكات، ئه‌گه‌ر بێت و له لایه‌ن تاڵیبانه‌وه هێرشی بكرێته‌سه‌ر.
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، ئه‌مڕۆ ئیماره‌تی ئیسلامی تاڵیبان رایگه‌یاند، به ته‌واوی ناوچه سنوورییه‌كانی نێوان ئێران و ئه‌فغانستانیان كۆنترۆڵ كردووه.
هاوكات ئه‌مڕۆ شاندێكی ئیماره‌تی ئیسلامی تاڵیبان، كه خۆی له نوێنه‌رانی بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان ده‌بینێته‌وه، له مۆسكۆن بۆ گفتوگۆكردن له باره‌ی ره‌وشی داهاتووی وڵاته‌كه‌یان و په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ وڵاتانی ناوچه‌كه.
هاوكات دوێنێ شاندێكی تاڵیبان له تاران ده‌ستیان به گفتوگۆ كرد، له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی حكومه‌تی كابووڵ.
له مه‌زار شه‌ریفی پایته‌ختی هه‌رێمی به‌ڵخ، كه یه‌كێكه له ناوه‌نده شارستانییه دێرینه‌كانی ئه‌فغانستان، رووسیا به هۆی ره‌وشی ناله‌باری ناوچه‌كه و شه‌ڕه‌وه، كونسوڵخانه‌ی خۆی داخست.
سه‌رچاوه: فرانس پرێس