ئۆكسفام: هه‌ر خوله‌كێك 11 كه‌س له برسا ده‌مرن
ئه‌مساڵ به‌راورد به پار، ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی به هۆی برسێتییه‌وه مردوون شه‌ش هێنده زیادی كردووه.
K24 – هه‌ولێر:
رێكخراوی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی هه‌ژاری ناسراو به ئۆكسفام، رایگه‌یاند، له هه‌ر خوله‌كێكدا 11 كه‌س به هۆی هه‌ژاری و نه‌داری و له برسان كۆچی دوایی ده‌كه‌ن.
رێكخراوه‌كه راشیگه‌یاندووه، ئه‌مساڵ به‌راورد به پار، ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی به هۆی برسێتییه‌وه مردوون شه‌ش هێنده زیادی كردووه.
ئۆكسفام راپۆرتێكی به ناونیشانی "ڤایرۆسی برسێتی گه‌شه ده‌كات" رایگه‌یاندووه، ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی برسێتی كوشتوونی زۆر زیاتره له‌وانه‌ی به كۆرۆنا كۆچی دواییان كردووه. كۆرۆنا له هه‌ر خوله‌كێكدا 7 كه‌س ده‌كوژێت، به‌ڵام برسێتی 11 كه‌س.
له راپۆرته‌كه‌دا هاتووه، ئێستا له جیهاندا 155 ملیۆن كه‌س له ره‌وشێكی خراپ‌دا ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن و به‌راورد به پار، ژماره‌كه 20 ملیۆن كه‌س زیاتر بووه.
له راپۆرته‌كه‌ی ئۆكسفامدا ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، كه ئه‌مساڵ به‌راورد به پار و سه‌ره‌ڕای بوونی كۆرۆنا بڕی 51 ملیار دۆلار له بواری خه‌رجی سه‌ربازی و چه‌ك كڕیندا خه‌رج كراوه. ئه‌مه‌ش شه‌ش ئه‌وه‌نده‌ی ئه‌و بڕه پاره‌یه‌یه، كه نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان پێویستی پێیه‌تی بۆ چاره‌سه‌ركردنی برسێتی.
سه‌رچاوه: فرانس پرێس