كۆرۆنا له عێراق.. ئه‌مڕۆش 8 هه‌زار و 636 كه‌سی دیكه تووشی په‌تاكه بوون
به‌هۆی په‌تاكه 32 كه‌سی دیكه گیانیان له‌ده‌ستدا
K24- هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی عێراق ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی تووشبوون، مردن و چاكبوونه‌وه‌ی كۆرۆنای له‌سه‌رانسه‌ری وڵات به‌پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه راگه‌یاند و به‌گوێره‌ی ئاماره‌كه، له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا پشكنینی پزیشكی بۆ 45 هه‌زار و 487 كه‌س ئه‌نجامدراوه و تووشبوونی 8 هه‌زار و 636 كه‌سی دیكه به په‌تاكه پشتڕاست كرایه‌وه، ئه‌مه‌ش به‌رزترین ژماره‌ی تووشبوونی رۆژانه‌یه، كه له ماوه‌ی ئه‌مساڵ له عێراق تۆماركرابێت. زۆرترین ژماره‌ی تووشبوونی ئه‌مڕۆش له ناوچه‌ی روسافه‌ی شاری به‌غدا تۆماركرا، كه بریتییه له هه‌زار و 483 حاڵه‌ت.
وه‌ك له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه، له‌ماوه‌ی شه‌و و رۆژێكدا 32 كه‌س به‌هۆی په‌تاكه گیانیان له‌ده‌ستداوه و 6 هه‌زار و 508 حاڵه‌تی چاكبوونه‌وه‌ش له‌په‌تاكه راگه‌یه‌ندراوه.
تا ئێستا كۆی ئه‌وانه‌ی له‌سه‌رانسه‌ری عێراق تووشی په‌تاكه بوونه، ژماره‌یان گه‌یشته ملیۆنێك و 414 هه‌زار و 925 حاڵه‌ت، له‌و ژماره‌یه‌ش 17 هه‌زار و 476 كه‌س به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه، ملیۆنێك و 294 هه‌زار و 411 كه‌سیش به رێژه‌ی 91.5% به‌ته‌واوی چاك بوونه‌ته‌وه و 103 هه‌زار و 38 كه‌سیش له نه‌خۆشخانه‌كان له‌ژێر چاودێری پزیشكیدان، له‌و ژماره‌یه‌ش 644 كه‌س به‌هۆی ناجێگیری دۆخی ته‌ندروستییان له‌ژێر چاودێری چڕی پزیشكیدان.
ئاماژه به‌وه‌ش دراوه، تا ئێستا ملیۆنێك 18 هه‌زار و 966 كه‌س له سه‌رانسه‌ری عێراق ڤاكسینی كۆرۆنایان وه‌رگرتووه.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، دوێنێ له به‌یاننامه‌یه‌كدا، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق جه‌ختی له‌سه‌ر مه‌ترسیداربوونی دۆخی كۆرۆنا له وڵات كرده‌وه و رایگه‌یاند، به‌هۆی به‌هه‌ندوه‌رنه‌گرتنی رێنماییه‌كانی وه‌زاره‌ت له‌لایه‌ن هاووڵاتییانه‌وه، له سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی په‌تاكه‌وه، ئه‌مڕۆ زۆرترین ژماره‌ی تووشبوونی رۆژانه به كۆرۆنا تۆماركراوه.
له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه، "وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی له سه‌ر بنه‌مای راپۆرتی شاره‌زایانی ته‌ندروستی گشتی جه‌خت ده‌كاته‌وه، دۆخی كۆرۆنا ئێستا پێی ناوه‌ته قۆناغێكی زۆر مه‌ترسیدار و تا دێت ژماره‌ی تووشبوون به‌خێرایی زیاتر ده‌بێت، پێشتریش له‌ڕێگه‌ی بهیاننامهكانمانهوه رامانگه‌یاندبوو و پێشبینیمان كردبوو، كه ئه‌و شه‌پۆله زۆر له شه‌پۆله‌كانی پێشوو سه‌ختتر ده‌بێت، له سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی په‌تاكه‌وه تا ئێستا، ئه‌مڕۆ زۆرترین ژماره‌ی تووشبوون به په‌تاكه تۆماركراوه، ئه‌مه‌ش ئه‌نجامی خه‌مساردی و كه‌مته‌رخه‌می هاووڵاتییانه به ته‌واوی چین و تویژهكانییهوه به پابه‌ندبوون به رێنماییه‌كانی خۆپارێزی، به‌شێوه‌یه‌ك كه ئێستا به‌ده‌گمه‌ن گوێ به رێكاره‌كانی ته‌ندروستی و رێكاره‌كانی خۆپارێزی ده‌درێت، به‌تایبه‌ت به‌كارهێنانی ده‌مامك و دووری كۆمه‌ڵایه‌تی".
به‌یاننامه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، "وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی جه‌خت له‌سه‌ر به‌رده‌وامبوونی فه‌رمانبه‌ره‌كانی له پێشكه‌شكردنی چاودێری پێویست بۆ ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی كۆرۆنا ده‌كاته‌وه، كه له نه‌خۆشخانه و سه‌نته‌ره‌كانی كه‌ره‌نتینه خه‌وێندراون، وێڕای به‌رزبوونه‌وه‌ی ژماره‌ی تووشبوونی رۆژانه، به‌ڵام به‌هۆی ده‌سته‌به‌ركردنی ته‌واوی ده‌رمان و پێداویستییه پێویسته‌كان، به به‌راورد له‌گه‌ڵ پێشان، ژماره‌ی مردن به‌و په‌تایه كه‌م بووه‌ته‌وه".
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق نووسیویه‌تی: "داوا له هاووڵاتییان ده‌كه‌ین، رێنماییه‌كان به‌وپه‌ڕی جددی وه‌ربرگرن و بگه‌ڕێنه‌وه بۆ پابه‌ندبوون به رێنماییه‌كانی خۆپارێزی، هه‌روه‌ك ئاگاداریان ده‌كه‌ینه‌وه، هه‌رچی زووه سه‌ردانی ناوه‌نده‌كانی پێدانی ڤاكسینی دژی كۆرۆنا بكه‌ن و ڤاكسین وهبرگرن، چونكه هیچ رێگه‌یه‌كی دیكه‌مان له‌به‌رده‌م نییه بۆ شكاندنی زنجیره‌ی گواستنه‌وه‌ی په‌تاكه و كۆنترۆڵكردنی، ته‌نانه‌ت له‌ڕێگه‌ی كوتان به ڤاكسینه‌وه نه‌بێت، چونكه وه‌ك تێبینی ئه‌و وڵاتانه ده‌كه‌ین، كه رێژه‌یه‌كی به‌رزی دانیشتوانیان به ڤاكسینی كۆرۆنا كوتراوه، به‌هۆی دابه‌زینی ژماره‌ی تووشبوون و مردن و هه‌روه‌ها كۆنترۆڵكردنی ڤایرۆسه‌كه، خه‌ریكه ده‌ستبه‌رداری رێنماییه‌كانی كۆرۆنا ده‌بن و به‌شێوه‌یه‌كی پله‌دار ژیان له‌و وڵاتانه ئاسایی ده‌بێته‌وه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه، "وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی داوا له سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ت و دامه‌زراوه حكومییه‌كان، ئه‌هلییه‌كان و رێكخراوه‌كان ده‌كات، له‌ناو دامه‌زراوه‌كانیان پابه‌ندی ته‌واوی رێكار و رێنماییه‌كانی ته‌ندروستی و خۆپارێزی بن و داوا له كارمه‌نده‌كانیان بكه‌ن ڤاكسین وه‌ربگرن".
حهختیشی كرده‌وه، "وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی داوا له كه‌ناڵه میدیاییه‌كان، سه‌رجه‌م چالاكوانانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، سه‌ركرده ئایینی و عه‌شائیرییه‌كان و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی ده‌كات، هه‌وڵی زیاتر بۆ هۆشیاری ته‌ندروستی بده‌ن و داوا له هاووڵاتییان بكه‌ن، پابه‌ندی رێنماییه‌كانی خۆپارێزی بن و هه‌رچی زووه په‌له له وه‌رگرتنی ڤاكسینی دژی كۆرۆنا بكه‌ن".
H.B