جووتیارێك بەرهەمی تەماتە دوو هێندە زیاد ده‌كات.. كارگه‌ی ئاوه ته‌ماته‌ی هه‌ریر هانده‌ر بووه
گەنجۆ دەڵێت: کارگەی ئاوی تەماتەی هەریر هۆکارێکی گرنگ بوو بۆ ساخکردنەوە بەرهەمەکانم
K24 - هەریر:
گەنجۆ هەینی، جووتیارێکی شاره‌دێی هەریرە، ساڵانە لەگەڵ داچاندنی زەویەکەی خەمی ساخکردنەوەی بەرهەمەکەی هەبووە، بەڵام ئەمساڵ لەگەڵ دەستبەکاربوونهوهی کارگەی ئاوی تەماتەی هەریر، خه‌می لە ساخبوونەوەی بەرهەمەکەی نییه و دڵنیایه رهنجهكهی به فیڕۆ ناچێت.
كارگه‌ی ئاوه‌ته‌ماته‌ی هه‌ریر دوای ماوه‌ی چه‌ندین ساڵ له وه‌ستانی، له رێگه‌ی ئاسانكارییه‌كانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، جارێكی دیكه ده‌ستی به‌كاركرده‌وه.
گەنجۆ هەینی، له باره‌ی به‌رهه‌می ته‌ماته و هه‌بوونی كارگه‌یه‌كی له‌و جۆره دەڵێت: "ساڵانی ڕابردوو ئەگەر 4 هەتاوەکو 5 دۆنمم کردبێت، ئەم ساڵ رێژەکەم بەرز کردۆتەوە بۆ 20 دۆنم، هۆکارەکەشی دەستبەکاربوونهوهی کارگەی ئاوی تەماتەی هەریر بووه".
کەوتنەکاری کارگەی دروستکردنی ئاوی تەماتە سەڕەرای ساخکردنەوەی بەرهەمی تەماتەی جووتیاران، هەلیکاری بۆ 100 کەس رەخساندووە.
شوان حەمید بەڕێوبەری کارگەكه دەڵێت: "ئێستا کارگەكه زیاتر لە بواری دروستکردنی ئاوی تەماتە کاردەکات، لە داهاتوودا کار لەسەر دروستکردی ئاوی میوەکانی تر دەکەین، به‌ڵام قۆناغی یەکەم دروستکردنی ئاوی تەماتەیە".
وه‌گه‌ڕخستنه‌وه‌ی کارگەی ئاوی تەماتەی هەریر یەکێکه لە هەوڵەکانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، رۆژانە 100 تۆن تەماتە دەکاتە ئاوی تەماتە و توانای بەرهەمێنانی 20 هەزار قوتووی ئاوی تەماتەی هەیە، لەگەڵ ئەوەشدا پلان هەیە لە داهاتوودا بەرهەمی رۆژانەی زیاد بکات و چەندین جۆری ئاوی میوە دروستبکات، ئەمەش دەبێتە هۆی ساخکردنەوەی بەرهەمی جووتیارانی کوردستان و رەخساندنی هەلیکاری زیاتر بۆ دانیشتووانی ناوچەکە.
س. ی