کابینەی نۆیەم لە دوو ساڵی تەمەنیدا چی کردووە؟ سەرۆکی حکومەت وەڵامدەداتەوە
گوته‌ی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم له دووه‌م ساڵیادی پێكهێنانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تدا
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ دوو ساڵ به‌سه‌ر ته‌مه‌نی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا تێده‌په‌ڕێت. له ماوه‌ی دوو ساڵی ته‌مه‌نیدا، كابینه‌ی نۆیه‌م له هه‌موو بواره‌كاندا چیكردووه، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وه‌ڵام ده‌داته‌وه.
له وته‌كانیدا، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، دووپاتیكرده‌وه، كابینه‌كه‌ی پابه‌نده به دابینكردنی مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان به گوێره‌ی ئه‌و داهاته‌ی له‌به‌ر ده‌سته. ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، به‌غدا ئه‌وه 13یه‌مین مانگه هیچ بڕه پاره‌یه‌كی بۆ هه‌رێمی كوردستان نه‌ناردووه.
سه‌باره‌ت به چاكسازیش، رایگه‌یاند، چاكسازی پرۆژه‌یه‌كی درێژخایه‌ن و به‌رده‌وامه و راناوه‌ستێت و كابینه‌كه‌ی به‌رده‌وام كاری له‌سه‌ر ده‌كات.
له باره‌ی دابینكردنی ئاسایشی ئاو له هه‌رێمی كوردستان، سه‌رۆكی حكومه‌ت روونیكرده‌وه، هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی به‌نداوی نوێ درووست بكه‌ن و ئیداره‌ی دۆسییه‌ی ئاو به شێوه‌یه‌كی ته‌ندرووست بكه‌ن.
سه‌باره‌ت به كاره‌باش، سه‌رۆكی حكومه‌ت ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد، به‌راورد به پێشتر، كابینه‌ی نۆیه‌م توانیویه‌تی ئه‌و كه‌رته گرنگه رێكبخاته‌وه و به تێچووییه‌كی كه‌متر، ماوه‌ی پێدانی كاره‌با زیاتر بكات.
له باره‌ی باجیشه‌وه، رایگه‌یاند، باج له‌سه‌ر هاووڵاتی زیاد نه‌كراوه، ته‌نیا رێكخراوه‌ته‌وه و ئه‌و یاسایانه‌ی هه‌بوون و كاریان پێ نه‌ده‌كرا، خراونه‌ته كار و جێبه‌جێ ده‌كرێن و ئه‌وه ئه‌ركی حكومه‌ته یاساكان جێبه‌جێ بكات.
ده‌قی وته‌كانی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
چاكسازی
ئێمه له به‌رنامه‌ی كابینه‌ی حكومه‌تدا كارنامه‌مان له باره‌ی چاكسازییه‌وه پێشكه‌ش كرد. چاكسازی شتێك نییه به شه‌و و رۆژێك ته‌واو بێت. پرۆسه‌یه‌كی به‌رده‌وامه. هه‌رگیز ته‌واو نابێت. ئێمه هه‌رچی بكه‌ین، ده‌توانین چاكسازی زیاتریش بكه‌ین له داهاتوودا.
ئه‌وه‌ی تا ئێستا حكومه‌ت كردوویه‌تی، ئه‌گه‌ر به ئینسافه‌وه سه‌یری بكه‌ین، دوای ئه‌و هه‌موو قه‌یران و كێشانه، پێم وایه حكومه‌ت ده‌ستكه‌وتی زۆری به‌ده‌ست هێناوه. ته‌حه‌دییه‌كان زۆر بوون، دوای ده‌ستپێكردنی كابینه ئێمه تووشی قه‌یرانی كۆرۆنا بووین، نرخی نه‌وت دابه‌زی، ئابووری دنیا به شێوه‌یه‌كی گشتیی تووشی داڕمان بوو، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش ئێمه توانیمان خۆمان رابگرین.
له لایه‌كی دیكه‌وه حكومه‌تی فیدراڵی ته‌نانه‌ت له ناردنی بودجه، ئه‌مه 13یه‌مین مانگه هیچ بودجه‌یه‌كی بۆ هه‌رێم نه‌ناردووه، ئێمه به‌و داهاته‌ی له كوردستان هه‌بووه و به‌و هه‌موو كێشه و قه‌یرانانه توانیومانه ئیداره‌ی ئه‌م حكومه‌ته بكه‌ین، به‌و چاكسازیانه‌ی كه كراوون.
چاكسازی له چه‌ندین بواردا كراوه، بۆنموونه له رێكخستنه‌وه‌ی داهات و كه‌مكردنه‌وه‌ی خه‌رجییه‌كانی حكومه‌ت، كه به‌رچاو و دیاره و حكومه‌ت توانیویه‌تی پشت ببه‌ستێت به‌و داهاته‌ی له‌به‌ر ده‌ستییه‌تی، هه‌رچه‌نده وه‌ك پێویست نه‌بووه و له ئاست داخوازی خه‌ڵكی كوردستان نه‌بووه، ئه‌و بودجه‌یه‌ی پێویسته بۆ ئیداره‌دانی وڵات، به‌شی نه‌كردووه، به‌ڵام توانیویه‌تی خۆی بگونجێنێت له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له‌به‌ر ده‌ستی بووه.
به رێكخستنه‌وه‌ی داهات و ئه‌و ره‌وشه‌ی كه هه‌یه، توانیومانه ئیداره‌ی خۆمان بكه‌ین. ئه‌گه‌ر به ئینسافه‌وه سه‌یر بكرێت، جێی ده‌ستخۆشییه بۆ هه‌موو ئه‌و براده‌رانه‌یه كاریان تێیدا كردووه.
له لایه‌كی دیكه‌وه حكومه‌ت هه‌وڵیداوه خزمه‌تگوزارییه‌كان به دیجیتاڵی بكات و رۆتین كه‌م بكاته‌وه. دووباره ده‌ڵێم، كۆرۆنا كاریگه‌ری هه‌بووه له‌سه‌ر ئه‌دای حكومه‌ت و ده‌وامی فه‌رمانگه‌كان. له هه‌مووشی گرنگتر ئه‌وه‌یه، كه ئه‌و گه‌نده‌ڵییه‌ی پێشتر خه‌ڵك پێوه‌ی ده‌یناڵاند و گله‌ییان ده‌كرد، له به‌هه‌ده‌ر دانی سامانی گشتیی، ئێمه تا ئاستێكی زۆر كه‌ممان كردووه و ناتوانم بڵێم بنبڕ كراوه، به‌ڵام به ئاستێكی زۆر كه‌مكراوه‌ته‌وه. به‌رده‌وامیش ده‌بین له‌سه‌ر چاكتر كردنی ره‌وشی هه‌رێم له هه‌موو روویه‌كه‌وه.
بۆ نموونه، له ماوه‌ی رابردوو كارێكی زۆرمان له‌سه‌ر كاره‌با كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی خه‌رجی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با به شێوه‌یه‌ك كه‌مبكه‌ینه‌وه، به‌ڵام له هه‌مان كاتدا دانی كاته‌كانی كاره‌با به هاووڵاتیان زیاد بكه‌ین.
هه‌رچه‌ند هه‌ندێكجار زیادكردنی تێده‌كه‌وێت، به‌ڵام به شێوه‌یه‌كی گشتیی ئه‌گه‌ر به‌راورد بكه‌ین، به پێشتر سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌موو توانا و داهاته‌ی له‌به‌ر ده‌ست بووه، ده‌توانم بڵێم ئه‌م كابینه‌یه سه‌ركه‌وتوو بووه، له ئیداره‌دانی ئه‌م دۆسیه‌یه. ئه‌مه یه‌كێكه له نموونه‌كان و له هه‌موو بواره‌كانی دیكه‌شدا چاكسازی كراوه.
باج
له حكومه‌ت وه‌ك چه‌ندین جاری دیكه باسكراوه، به هیچ شێوه‌یه‌ك باجمان له‌سه‌ر خه‌ڵك زیاد نه‌كردووه. ئه‌و باجانه‌ی، كه هه‌ن به یاسا رێكخراوون و پێشتر بڕیاری له‌سه‌ر دراوه. به‌داخه‌وه، جێبه‌جێ نه‌كراوه، ئه‌م حكومه‌ته هاتووه بۆ جێبه‌جێكردنی یاسا و گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و باجه، كه مافی خه‌ڵكه. بۆ ئه‌وه‌ی دیار بێت.
باج بۆ حكومه‌ت ناگه‌ڕێته‌وه. حكومه‌ت كۆی ده‌كاته‌وه و ده‌یكاته‌وه به داهات و ده‌یگه‌ڕێنێته‌وه بۆ خه‌ڵك. له مووچه و پڕۆژه‌كان و بۆ خزمه‌تی خه‌ڵك خه‌رجی ده‌كات.
ئه‌وه‌ی پێشتر هه‌ستمان كرد، كێشه‌یه‌كی تێدایه، ئه‌و باجانه‌ی به یاسا رێكخراوون زۆربه‌یان كۆنه‌كراونه‌ته‌وه و له به‌رژه‌وه‌ندی تاكه كه‌س و ژماره‌یه‌كی كه‌م له بازرگان و ئه‌و كه‌سانه‌ی كه خۆیان دزیوه‌ته‌وه له دانی باج به حكومه‌ت له به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌وان بووه.
ئه‌م جاره حكومه‌ت ده‌ڵێت، ئه‌و باجانه‌ی له‌سه‌ر ئه‌و خه‌ڵكانه و به یاسا رێكخراوون و ده‌بێت بیگه‌ڕێننه‌وه بۆ گه‌نجینه‌ی حكومه‌ت، تا حكومه‌ت بتوانێت، به شێوه‌یه‌كی باشتر له خزمه‌تی هاووڵاتیان و بۆ پڕۆژه‌كانی دیكه، كه دیسان خزمه‌ت به هاووڵاتیان بگه‌یه‌نێت، به‌كاری بهێنێت. دووباره ده‌ڵێم باج زیاد نه‌كراوه و ئه‌وه‌ی حكومه‌ت كردوویه‌تی ته‌نیا رێكخستنه‌وه‌ی باج.
ئاو
ئاو گرنگترین سه‌رچاوه‌ی ژیانه بۆ مرۆڤ، به بێ ئاو ناتوانین بژین. به‌داخه‌وه چه‌ندین هۆكار هه‌ن بۆ كه‌مبوونه‌وه‌ی ئاو له كوردستاندا.
زۆر له‌و سه‌رچاوانه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی سنوور ده‌هاتنه هه‌رێم و ئێستا رێگه‌یان لێگیراوه و نایه‌ت، ته‌نانه‌ت بۆ ئه‌و به‌نداوانه‌ی هه‌ن، له‌وانه دووكان و ده‌ربه‌ندیخان. له لایه‌كی دیكه‌وه وشكه ساڵی و نه‌بارینی باران، هه‌روه‌ها به شێوه‌یه‌كی ناته‌ندرووست مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئاوی ژێر زه‌وی كراوه و ئاوێكی زۆر به‌فیڕۆ دراوه. ئه‌مانه هۆكارن بۆ كه‌مئاوی.
بۆ چاره‌سه‌ر، ده‌بێت ئێمه ده‌ست به ئاوه‌وه بگرین. به‌شێكی به‌رپرسیارێتی بۆ هاووڵاتیان ده‌گه‌ڕێته‌وه. ده‌بێت هاووڵاتیان زیاده‌ڕۆیی له به‌كارهێنانی ئاو نه‌كه‌ن و ده‌ست به ئاوه‌وه بگرن.
ئاو سه‌رچاوه‌یه‌كی سرووشتییه و ئێمه ناتوانین به هیچ شێوه‌یه‌كی دیكه ئاو زیاد بكه‌ین، مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی ده‌ستی پێوه بگرین و به باشترین شێوه سوودی لێ وه‌ربگرین. درووستكردنی به‌نداو یه‌كێكه له رێگه‌كان و ئێمه له سه‌ره‌تای كابینه‌وه هه‌ستمان به‌وه كردووه، كه درووستكردنی به‌نداو له چه‌ند روویه‌كه‌وه ده‌توانێت یارمه‌تیده‌ر بێت. یه‌كێك بۆ ده‌ستگرتن به ئاوه‌وه و دواتر بۆ به‌كارهێنانه‌وه‌ی بۆ خه‌ڵكی كوردستان. له لایه‌كی دیكه‌وه به‌نداوه‌كان ده‌توانن ئاوی ژێر زه‌وی زیاد بكه‌ن و ببن بۆ سه‌رچاوه‌یه‌كی باش بۆ هاندانی كشتوكاڵ و بازرگانی و ته‌نانه‌ت پیشه‌سازی و گه‌شتیاری. له لایه‌كی دیكه‌وه ئه‌و به‌نداوانه ده‌توانن له هه‌موو رووه‌كانه‌وه یارمه‌تیده‌ر بن.
ئه‌وه‌ی حكومه‌ت ده‌یه‌وێت بیكات، ئه‌مه‌یه، ئه‌و به‌نداوانه به زووترین كات درووست بكرێن، به‌ڵام ئه‌وه‌مان له بیر نه‌چێت، ئێمه تووشی قه‌یرانی دارایی بووین، خه‌ڵك چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌یه مووچه له‌سه‌ری مانگه‌وه بدرێت.
ده‌توانم ئه‌وه بڵێم، حكومه‌ت به‌ڵێنی داوه، به‌و بودجه‌یه‌ی له‌به‌ر ده‌سته، مووچه‌كه بدات. پێمان خۆش بوو مووچه هه‌مووی بدرابا. ئه‌و بودجه‌یه‌ی له‌به‌ر ده‌سته به‌شی مووچه و پڕۆژه هه‌مووی ناكات.
ده‌بێت ئێمه بڕیار بده‌ین، چۆن ده‌توانین به باشترین شێوه سوود له‌و بودجه‌یه وه‌ربگرین. چه‌ندی بۆ مووچه بێت و چه‌ندی بۆ پڕۆژه‌كان خه‌رج بكرێت. ئێمه له‌سه‌ر ئه‌وه نه‌وه‌ستاوین، له‌گه‌ڵ زۆر لایه‌نی بیانی و وڵاتانی ده‌ره‌وه و كه‌رتی تایبه‌ت قسه‌مان كردووه، هه‌روه‌ك ده‌زانن ئێمه یاسایه‌كی نوێمان تێپه‌ڕاندووه، ئه‌وه‌ی پێی ده‌وترێت (PPB)، كه هه‌ماهه‌نگییه له نێوان كه‌رتی گشتیی و تایبه‌ت بۆ ئه‌وه‌ی سه‌یری ئه‌و پڕۆژه ستراتیژیانه بكه‌ین و بزانین چۆن درووستیان بكه‌ین.
درووستكردنی به‌نداو، له‌سه‌رووی ئه‌وله‌ویه‌تی ئێمه‌یه. ده‌مانه‌وێت ئه‌و به‌نداوانه به زووترین كات جێبه‌جێ بكرێن. پێویستیان به پاره‌یه.
ئێمه خه‌ریكی ئه‌وه‌ین له‌گه‌ڵ وڵاتانی دیكه و كه‌رتی تایبه‌ت، ئه‌و بڕه بودجه‌یه‌ی پێویسته دابینی بكه‌ین بۆ درووستكردنی ئه‌و به‌نداوانه.
پیشه‌سازی و كشتوكاڵ
ده‌مانه‌وێت ئابووری و داهاتمان هه‌مه‌چه‌شن بكه‌ین. ده‌ستمانكردووه به په‌ره‌پێدانی كه‌رتی كشتوكاڵ و پیشه‌سازی و كه‌رتی گه‌شتیاری، به‌ڵام شته‌كان به‌یه‌كه‌وه به‌ستراوون، ئه‌گه‌ر بودجه له‌به‌ر ده‌ست نه‌بێت، له‌وانه‌یه ئاسان نه‌بێت، تۆ بتوانیت زوو په‌ره به‌و كه‌رتانه بده‌یت. تۆزێك یارمه‌تی ده‌وێت بۆ ئه‌وه‌ی بتوانرێت بكه‌ونه سه‌ر پێی خۆیان و ببنه سه‌رچاوه‌ی داهات. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش هه‌موو هه‌وڵێكمان داوه، كه‌رتی تایبه‌ت زۆر زۆر یارمه‌تیده‌ری حكومه‌ت بووه.
زۆر له‌و پڕۆژانه‌ی حكومه‌ت مه‌به‌ستی بووه، جێبه‌جێیان كردووه. ئێمه چه‌ندینجار سه‌ردانی پارێزگاكانمان كردووه و پڕۆژه‌ی گه‌وره‌ی خۆراكیمان درووستكردووه، كه گرنگه بۆ دابینكردنی ئاسایشی خۆراك، بۆ هه‌موو هاووڵاتیانی كوردستان.
ئه‌مه یه‌كێكه له بنه‌ماكانی پێویست بۆ په‌ره‌پێدانی ئابووری وڵات و هه‌روه‌ها بۆ زامنكردنی ئاسایشی خۆراكی هاووڵاتیان. ئه‌م پڕۆژانه بێگومان له ماوه‌یه‌كی نزیكدا و هه‌ندێكی دیكه ره‌نگه ماوه‌یه‌كی درێژتریان بوێت، به‌رهه‌میان دێته ده‌ست و ده‌یبینین چه‌ند سوودیان ده‌بێت. ئێمه به‌رده‌وام ده‌بین له پشتیوانیكردنی په‌ره‌پێدان به كه‌رتی كشتووكاڵی.
له هه‌مان كاتیش‌دا به نیازین، كه‌رتی كشتووكاڵ بكرێته بنه‌ما بۆ په‌ره‌پێدان به كه‌رته‌كانی دیكه‌ش. بۆ نموونه هه‌ر پڕۆژه‌یه‌كی كشتوكاڵی بكرێت، ره‌نگه دوای ئه‌وه چه‌ندین پڕۆژه‌ی دیكه‌ی پیشه‌سازی پێویست بن بۆ پشتیوانیكردنی ئه‌و كه‌رته. ئه‌مه جووڵه‌یه‌كی كه‌رتی پیشه‌سازی درووست ده‌كات. دوای ئه‌وه جووڵه‌ی بازرگانی دێته پێشه‌وه. ئه‌گه‌ر به‌رهه‌می ناوخۆیی زیاتر بوو له خواستی ناوخۆ، ئه‌و كات ئێمه بیر له گه‌ڕان به‌دوای بازاڕی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم ده‌كه‌ینه‌وه.
له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدراڵ و وه‌زیره به‌ڕێزه‌كانی حكومه‌تی فیدراڵی قسه‌مان كردووه، كه بازاڕی هه‌موو عێراق به رووی جووتیاران و خه‌ڵكی كوردستاندا بكه‌نه‌وه.
له‌گه‌ڵ وڵاتانی ده‌ره‌وه‌ش سه‌ردانمان كردوون و قسه‌مان كردووه، چۆن هه‌رێمی كوردستان به بازاڕی ده‌ره‌كی و نێوده‌وڵه‌تی ببه‌ستینه‌وه.
ئه‌گه‌ر ئێمه توانیمان بازاڕێكی نێوده‌وڵه‌تی بۆ به‌رهه‌مه‌كانی ناوخۆیی په‌یدا بكه‌ین، ئه‌مه ده‌بێت به هۆكارێك بۆ هاندانی جووتیار تاكو به‌رهه‌می خۆیان زیاتر بكه‌ن. ئه‌وه‌ی گرنگه بۆمان ئه‌وه‌یه، جووتیار مه‌ترسی ئه‌وه‌ی نه‌بێت، دوای به‌رهه‌مهێنانی به‌رهه‌مه‌كه‌ی چۆن ره‌فتار بكات.
حكومه‌ت ئه‌و به‌رپرسیارێتییه ده‌گرێته ئه‌ستۆ و ئه‌و به‌رهه‌مانه‌یان لێوه‌رده‌گرێته‌وه و ده‌یكاته‌وه به خۆراك و ده‌یگه‌ڕێنێته‌وه بۆ بازاڕ و ئه‌گه‌ر له ئاستی خواستی ناوخۆ زیاتر بوو، ئه‌و كات ده‌توانین به رێگه‌یه‌كی باش و له رێگه‌ی په‌یوه‌ندی بازرگانی له‌گه‌ڵ ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان و وڵاتانی ده‌ره‌وه، به‌رهه‌مه‌كان ره‌وانه‌ی ده‌ره‌وه بكه‌ین. ئه‌مه ده‌بێته هۆیه‌كی دیكه بۆ زیاتركردنی داهات له هه‌رێمی كوردستان.
په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا
پێویسته گه‌شبین بین. من ده‌توانم به دڵنیاییه‌وه بڵێم. ئه‌م كابینه‌یه زیاتر له هه‌موو كاتێك شاندی ناردووه بۆ به‌غدا. له سه‌ره‌تاوه خۆم چووم. دواتر شاندی حكومه‌تی هه‌رێم سه‌ردانی به‌غدای كردووه بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ین به رێككه‌وتن، هه‌م له‌سه‌ر بابه‌تی بودجه و هه‌م له‌سه‌ر بابه‌ته‌كانی دیكه، كه كێشه‌ن، وه‌ك ناوچه دابڕێنراوه‌كان و ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان و پێشمه‌رگه و ئه‌و شتانه‌ی له ده‌ستووردا هه‌ن و به‌داخه‌وه تا ئێستا جێبه‌جێ نه‌كراوون.
ئێمه ده‌ستپێشخه‌ریمان له هه‌موو بواره‌كان كردووه و چووینه‌ته به‌غدا و داوامان كردووه و ئاماده‌یی هه‌رێمی كوردستان‌مان پیشانداوه و هه‌رچی ئه‌ركی سه‌ر هه‌رێمی كوردستانه ئاماده‌بووین جێبه‌جێی بكه‌ین، به‌ڵام له هه‌مان كاتیش‌دا، ئێمه ده‌زانین، ئه‌گه‌ر ئه‌ركمان هه‌بێت، مافیشمان هه‌یه.
به‌داخه‌وه ئێمه تا ئێستا ئه‌ركمان جێبه‌جێ كردووه، به‌ڵام مافه‌كانی خۆمان له حكومه‌تی فیدراڵ وه‌رنه‌گرتووه‌ته‌وه، كه مافێكی ده‌ستووری خه‌ڵكی كوردستانه. تا ئه‌م دیداره‌ش، هیچ بودجه‌یه‌ك له حكومه‌تی فیدراڵی نه‌هاتووه.
به تێكڕایی 13 مانگ و له 2020ه‌وه ئه‌م بودجه‌یه قه‌رزه له‌سه‌ر حكومه‌تی فیدراڵ و بۆ هه‌رێمیان نه‌ناردووه. ئێمه هه‌موو ژماره‌كانمان لێكداوه‌ته‌وه. قسه‌ی زۆر كراوه. تیمی ته‌كنیكی چوون و گفتوگۆی زۆریان كردووه، به‌راوردی ئه‌و داهاته‌ی هه‌رێمی كوردستان و ئه‌ركه‌كانی هه‌رێمی كوردستانیان كردووه، له‌گه‌ڵ ئه‌و مافه‌ی ده‌بوایه به پێی بودجه، دوای ئه‌وه‌ی بودجه‌ی 2021یش په‌سند كرا، به‌راورد كراوون و دیاره ده‌بێت حكومه‌تی فیدراڵی چه‌ند بودجه بۆ هه‌رێم بنێرێت، دوای به‌راوردكردنی ئه‌رك و مافه‌كانی خۆمان.
سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش، ئێمه بێهیوا نین و بێ ئومێد نین، هیوادارم و به‌رده‌وامیش له‌سه‌ر هێڵین له‌گه‌ڵ به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیران و هه‌موو به‌رپرسانی دیكه‌ی عێراقیی تا ئه‌م كێشه‌یه چاره‌سه‌ر بكرێت.
ئێمه داوای شتێك ناكه‌ین، ئێمه سواڵكه‌ر نین، ئێمه داوای ئه‌و مافه ده‌كه‌ین، كه به پێی ده‌ستوور مافی ئه‌و خه‌ڵكه‌یه و ده‌بێت جێبه‌جێ بكرێت.
له باره‌ی پێشمه‌رگه و ناوچه دابڕاوه‌كانیش به هه‌مان شێوه، ده‌ستپێشخه‌ریمان كردووه و وتوومانه پێشمه‌رگه ئاماده‌یه و پێویسته بۆ دابینكردنی ئاسایشی ئه‌و شوێنانه هه‌ماهه‌نگی بكرێت، له نێوان هێزه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و هێزه شه‌رعییه‌كانی حكومه‌تی عێراق. له‌سه‌ر ئه‌مه‌ش له گفتوگۆداین و شاندی ئێمه دیسان سه‌ردانی به‌غدا ده‌كه‌نه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌نه رێككه‌وتنێك، كه له به‌رژه‌وه‌ندی ئاسایشی گشتیی وڵاته‌كه‌دا بێت.