ڤالا فه‌رید: حكومه‌ت وه‌ڵامی زۆرینه‌ی ره‌های پرسیاری په‌رله‌مانتارانی داوه‌ته‌وه
له 2 ساڵی رابردوودا حكومه‌ت 15 پڕۆژه‌ی ره‌وانه‌ی په‌رله‌مان كردووه بۆ تاوتوێكردن و په‌سندكردنیان.
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زیری هه‌رێم بۆ كاروباری په‌رله‌مان و هه‌ماهه‌نگی رایگه‌یاند، له دوو ساڵی رابردوودا، په‌رله‌مانتاران دوو هه‌زار پرسیاریان ئاراسته‌ی حكومه‌ت كردووه و وه‌زیره‌كانیش وه‌ڵامی 1782 پرسیاریان داوه‌ته‌وه.
ڤالا فه‌رید گوتیشی: هه‌ماهه‌نگییه‌كی به‌هێز له نێوان په‌رله‌مان و حكومه‌تدا هه‌یه. سه‌رۆكی حكومه‌ت به‌رده‌وام فه‌رمانیكردووه، سه‌رجه‌م وه‌زیره‌كان به شه‌فافی وه‌ڵامی په‌رله‌مانتاران بده‌نه‌وه.
هه‌روه‌ها گوتی: ئه‌ركی په‌رله‌مان یاسادانان و ئه‌ركی حكومه‌ت جێبه‌جێكردنه. له 2 ساڵی رابردوودا حكومه‌ت 15 پڕۆژه‌ی ره‌وانه‌ی په‌رله‌مان كردووه بۆ تاوتوێكردن و په‌سندكردنیان.
روونیشیكرده‌وه، سه‌رۆكی حكومه‌ت به‌رده‌وام جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كردووه‌ته‌وه، كه پێویسته په‌رله‌مان وه‌ك دامه‌زراوه‌ی یاسادانان رۆڵی خۆی بگێڕێت و چاو‌دێر بێت به‌سه‌ر كاروباری حكومه‌ته‌وه.