سەرۆك بارزانی پێشوازی لە شاندێكی باڵای هاوپەیمانیی عەزم دەكات
لە دیدارەكەدا بارودۆخی سیاسیی عێراق و دوایین پێشهات و گۆڕانكارییەكانی عێراق و ناوچەكە تاوتوێ كرا
K24 – ههولێر:
رۆژی شەممە 10ـی تەممووزی 2021 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە شاندێكی باڵای هاوپەیمانیی عەزم بە سەرۆكایەتیی خەمیس خەنجەر كرد.
لە دیدارەكەدا بارودۆخی سیاسیی عێراق و دوایین پێشهات و گۆڕانكارییەكانی عێراق و ناوچەكە تاوتوێ كرا.
هەر لەو دیدارەدا بیروڕا لەبارەی هەڵبژاردنەكانی داهاتووی عێراق و تەحەددیاتی ئەمنی و سیاسیی بەردەم عێراق ئاڵوگۆڕ كرا و هەردوولا جەختیان لە بایەخی سەقامگیریی عێراق و پێویستیی هەماهەنگیی لایەنەكان بۆ تێپەڕاندنی كۆسپ و گرفتەكانی ناو پڕۆسەی سیاسیی عێراق كردەوە.